خێزانی شاجوانی عێراق هەڵدین

:: PM:02:53:15/12/2017 ‌

بەهۆی وێنەیەكەوە كە بەر لە ماوەیەك (سارە عیدان)، شاجوانی عێراق لەگەڵ شاجوانی ئیسرائیلی گرت، و لە لاپەڕەی خۆی لە ئیستاگرام بڵاوی كردبووەوە، هەروەها بەهۆی لەبەركردنی پەكینی لەكاتی بەڕێوەچوونی كێبەركێی شاجوانی گەردوون، ماڵباتی ئەو شاجوانە تووشی هەڕشە بوونەوە، ئەوان بەمدواییە هەڵاتن، لەو كاتەی سارە خۆی لە ئەمەریكا نیشتەجێیە. 

وەك ئادار گاندلسمان شاجوانی ئیسرائیل بە ماڵپەڕی  كەناڵی تەلەڤزیۆنی " Hadashot News "ی ئیسرائیلی راگەیاند كە پێوەندی بەردەوامی لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی هەیە لەوەتەی بەشداریكردنیان لەو كێبەركێیە لە لاس ڤیگاس لە مانگی رابردوودا، ئەو بەناوی سارەوە قسەی كرد كە گوتوویەتی من پەشیمان نییە لەو كارە و ماناشی ئەوەیە كە هەمووان دەتوانن بە ئاشتی بژین.  

سارە عیدان لەدایكبووی 1990ی بەغدایە و لە بنەڕتدا خەڵكی شاری حلەیە، ئەو جگە لە جوانییەكەی میوزیكژەن و گۆرانیبێژە و تێكستی گۆرانیش دەنووسێت و لەو بوارەوە بڕوانامەی هەیە، ئەو لە 2009 لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان لە بەغدا كاری كردووە و چووتە ئەمەریكا  و لە 2016 وەك شاجوانی عێراق دیاری كراوە و دواتر وەك شاجوانی گەردوون-عێراق. 

سەرچاوە: شەفەق نیووز





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل