له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى جه‌نگى دژى داعش له سووریا، كورد كه هاوپه‌یمانى هه‌ره دیارى واشنتن بوو له جه‌نگى دژى داعش، له‌وه ده‌ترسێ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پشتى تێ بكات و به‌ته‌نیا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كان جێیان بهێڵێ، كه سه‌ره‌كیترین ئه‌و هێرشانه‌ش له لایه‌ن توركیاوه دێت. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و سیاسه‌ته په‌راوێزخستنه‌ى حكوومه‌ته‌كانى سووریا له چه‌ند ده‌یه‌ى رابردوو له دژى ئه‌وانى به‌كارهێناوه.
كورد له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2012 ده‌سه‌ڵاتیان له سووریا به‌رز بووه‌ته‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ى توانیویانه خۆڕێبه‌رییه‌ك له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیان دروست بكه‌ن، ئه‌مه‌ش كاتێك بوو سیسته‌مى فیدڕاڵیان راگه‌یاند و دامه‌زراوه‌یان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه دروستكرد، دواتریش هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كانیان ئه‌نجام دا.
یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل بۆ ساڵانێك سه‌رى ڕمى جه‌نگى دژى داعش بوو له سووریا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به چاكترین لایه‌نى ده‌زانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه، چونكه ئه‌م لایه‌نه توانى داعش له ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوان ده‌ربكات، دیارترینیان شارى ره‌قه بوو كه پێشتر گه‌وره‌ترین پێگه‌ى داعش بوو. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى پاڵپشتیكردنى ئاسمانى و پێدانى چه‌ك، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئێسته نزیكه‌ى دوو هه‌زار سه‌رباز له سووریا بڵاوى پێكردووه كه پاڵپشتى كورده‌كان ده‌كه‌ن له سووریا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى داعش له ناوچه‌كه، به ئاستێك ته‌نیا %5ى خاكى سووریاى به‌ده‌سته‌وه ماوه، واشنتن رایگه‌یاندووه گۆڕانكاریى له پاڵپشتى كورده‌كان ده‌كات، نزیكه‌ى 500 مارێنزى له وڵاته‌كه كێشاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانى له سووریا ده‌مێنێته‌وه "تا پێویست بكات".
گوته‌بێژى یه‌په‌ژه نه‌سرین عه‌بدوڵا دووپات له‌سه‌ر گرنگى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌كاته‌وه بۆ "گره‌نتیكردنى ئاسایش و سه‌قامگیریى" و ئاماژه بۆ ئه‌و "هه‌ڕه‌شانه‌ش ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووى كورد ده‌بنه‌وه، له‌ناویاندا مانه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڵوێستى توركیایه". ئه‌و ده‌ڵێ "هێشتا هه‌ڕه‌شى داعش ماوه. له‌وانه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی داعشى نه‌مێنێ، به‌ڵام هێشتا شانه نوستووه‌كانیان ماوه و هێرشه‌كانیان ناوه ناوه رووده‌دات".
نه‌سرین ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، "توركیا تا ئاستى له‌ناوچوون هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كات، هه‌ر كارێكیش توركیا له دژى كورد ئه‌نجام بدات، به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته سه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و رووسیا".
به‌رزبوونه‌وه‌ى رۆڵى كورد نیگه‌رانى بۆ هه‌ریه‌كه له توركیا و سووریا دروست كردووه، ئه‌نكه‌ره له‌وه ده‌ترسێ ده‌سه‌ڵاتى خۆڕێبه‌رى كورده‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كه‌ى هه‌ست وسۆزى كورده‌كانى توركیا بورووژێنێ، هه‌روه‌ها دیمه‌شقیش دووپات له‌سه‌ر مكوڕبوونى خۆى ده‌كاته‌وه بۆ گێڕانه‌وه‌ى ته‌واوى خاكه‌كه‌ى. ئه‌نكه‌ره یه‌كینه كوردییه‌كان به گرووپى "تیرۆریستى" وه‌سف ده‌كات، له هاوینى 2016 له یه‌ك كاتدا توركیا هێرشێكى بۆ سه‌رناوچه‌كانى داعش و چه‌كداره كورده‌كان ئه‌نجام دا.
نی‌ك هاریس توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ى ئه‌مریكى بۆ ئاسایش ده‌ڵێ، "توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ره گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر كورده‌كانى سووریا. هیچ لایه‌نێك له جه‌نگه ناوخۆیییه‌كه‌ى سووریا، نه ئه‌سه‌د و نه داعش، هێنده‌ى ئه‌ردۆغان و سوپاكه‌ى له‌سه‌ر لێدانى كورده‌كانى سووریا سوور نین. ئه‌ردۆغان زۆر رۆشنه، كاتێك ده‌ڵێ هه‌ركه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڕۆن، ده‌یه‌وێ به‌سه‌ر كورده‌كانى سووریا كه وه‌ك په‌كه‌كه سه‌یریان ده‌كات، ئه‌م حزبه‌ش چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه یاخیبوونى دژى ئه‌نكه‌ره راگه‌یاندووه".
به‌مدواییانه كورده‌كان له رووسیا نزیك ده‌بنه‌وه كه ئه‌مه‌یان هاوپه‌یمانى دیمه‌شقه، یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل رایانگه‌یاندووه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌كى سه‌ربازییان له لایه‌ن هێزه‌كانى رووسیا و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رگرتووه له كاتى جه‌نگى دژى داعش له ناوچه‌كانى دێرزوور.
هه‌روه‌ها كورده‌كان له عه‌فرینى سه‌ر به‌شارى حه‌له‌ب كه یه‌كێكه له سێ هه‌رێمه‌كه‌ى كورد له سووریا، هه‌رچه‌نده داعش له‌وێ نییه، كه‌چى ئه‌وان شه‌ڕڤانه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى رووسیاوه مه‌شقیان پێ كراوه. توێژه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ڵێ، "پێوه‌ندیى نێوان هێزه‌كانى رووسیا و یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل، زیاتر به‌ره‌و تایبه‌تبوون ده‌چێت". ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات كورد له عه‌فرین ته‌نیا پشت به سوپاى رووسیا ده‌به‌ستێ نه‌ك ئه‌مه‌ریكییه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێكى توركیا.
نی‌ك هاریس تێبینى ئه‌وه‌ى كردووه، نزیكبوونه‌وه‌ى كورد له رووسیا بریتییه له سیاسه‌تى گره‌نتیكردن بۆ خۆیان ئه‌مه له‌حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى توركیا پشتى له‌وان كرد.
هه‌ر له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن له توركیا ئاشكرایان كردووه، كه ئه‌نكه‌ره چه‌ند جارێك به فه‌رمى رووسیاى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ى رووسیا هه‌وڵ نه‌دات له لووتكه‌ى (سوچى) به‌شدارى به په‌یه‌ده بكات، چونكه كه وا بڕیاره له‌م نزیكانه بۆ ئاینده‌ى سووریا له شارى سوچى رووسیا ئه‌نجام بدرێت. به فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ده‌ره‌وه‌ى توركیا دووپاتى ده‌كاته‌وه كه لاری نییه له‌وه‌ى كورد له لووتكه‌كه به‌شدار بێت، ته‌نیا په‌یه‌ده نه‌بێت.
نیگه‌رانى كوردیش له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانى توركیا واده‌كات له رووسیا نزیك بێته‌وه، چونكه راگه‌یاندنه توركییه‌كانى نزیك له ئه‌ردۆغان هه‌فته‌ى رابردوو ئاشكرایان كردووه، سوپاى توركیاى ئاماده‌یى ده‌كات هێرش بكاته سه‌ر عه‌فرین كه هیچ سه‌ربازێكى ئه‌مه‌ریكى لێ نییه، به‌ڵام 300 سه‌ربازیى رووسى له‌م شاره جێگیره.
دواى ده‌ركه‌وتنى پوتین وه‌ك سه‌ركه‌وتوویه‌ك له هاوكێشه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌نگى پوتین بۆ پاڵپشتیكردنى كورد روونتر بووه، ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا بۆ كورده‌كانى رۆژئاوا، به‌ڵكو پێنجشه‌مى رابردوو به ئاشكرا هه‌رێمى كوردستان به نیمچه سه‌ربه‌خۆ وه‌سفكرد و دووپاتى كرده‌وه، پێوه‌ندى رووسیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.