زەکەریا عەبدوڵا كوردستانى جێهێشت

:: PM:08:06:16/12/2017 ‌
گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "زەکەریا عەبدوڵا" نوێترین وێنەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە لەکاتی گەشتکردنی لە ناو فڕۆکەدابەرەو وڵاتی ئەڵمانیادایه‌ گیراوه‌.

وەک لەوێنەکەدا دەردەکەوێت زەکەریا عه‌بدوڵا و ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێكەوتن پێكه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ مەبەست لە سەردانەکەی وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێم مه‌به‌ست بووه‌ له‌ هەواڵپرسین لە ڕەوشی تەندروستی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی ئێستە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا لەژێر چاودێری پزیشکدایە، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا دیار نییه‌.

زەکەریا عەبدوڵا گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە، لە ھەولێر لەدایک بووە، لە ‌ساڵی 1993 کوچی کرد بۆ وڵاتى سوید و کاری مۆسیقای دەست پێ کرد، ھەر لەوێ دەستی بە ‌ژەنینی کیبۆرد کرد لەگەڵ سترانبێژانی ناوداری کورد كرد، لە ساڵی 1998 یەکەم ئالبوومی خوێ بە ناوی "تۆ ھاتی" بڵاوکردەوە و بوو بە ‌سەکۆیەکی پەڕینەوە ‌بۆ ناو دنیای مۆسیقا و توانی ناوی خۆی لەوێدا دیاری بکات.

لە ‌ساڵی 2000 دووەمین ئالبوومی بەناوی بگەڕێوە بڵاو کردەوە، پاشان پەڕەی بە ‌کارەکانی دا و بە ‌ھۆی بڵاوکردنەوەی ئاڵبوومی دایە لە ‌ساڵی 2001 دا لایەنگری زیاتری پەیدا کرد، ھەر لەوە بە ‌دواوە گەشە سەندن و پێشکەوتنی بەردەوامی ھەبووە ‌تا ئەو ڕادەیەکە ھەموو کات بە ئاسانی دەیتوانی لایەنگرانی زۆر لە ‌دەووری خۆی کۆ بکاتەوە.

لە ‌ساڵی 2002 دا ئالبوومی "ڕۆژگاری" بڵاو کردەوە ‌و لایەنگرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، ئەم ئالبوومە تا ئێستا 2 ملیۆن کۆپی لێ کراوە، ئەم ئالبوومە کە ‌14 ستران لە ‌خۆی دەگرێ و ھەروەھا کلیپ و ڤیدیۆی زۆری بۆ سترانەکانی کراوە ‌و لە ‌ھەموو کەناڵە ‌کوردیەکان بڵاو دەکرێنەوە.

زەکەریا ئالبوومی "تیلیناز"ی لە ساڵی 2004 بڵاو کردەوە کە سێ ملێون کۆپی لێ بڵاو کرایەوە.

تازەترین بەرھەمی زەکەریایش ئالبوومی (گەنجی پیر)ە کە لەگەڵ دەسپێکردنی ساڵی نوێی 2007 بڵاو کرایەوەو تیایدا ھەوڵی داوە لە ھەموو روویەکەوە چ وەک مۆسیقا، چ وەک تەکنیک و تێکستی گۆرانییەکان شێوازێکی تازە و ھەندێک جیاواز لەبەرھەمەکانی پێشووی پێشکەش بکات.

دوایین ده‌ركه‌وتنى له‌ ئاهه‌نگى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان بوو، كه‌ تێدا به‌ هه‌زاران هه‌واداراى له‌سه‌ر جه‌م شاره‌كانى تره‌وه‌ دواى 10 ساڵ له‌ دیار نه‌مانى هاتبوون بۆ بینینى.







وشە - محەمەد میران