وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاید ه‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تى عێراق به‌پێى پێویست ده‌رمانى ئاواره‌كان ڕه‌وانه ناكات، ئه‌وه‌ش وای كردووه له ڕووى ده‌رمانه‌وه پێویستیان زیاتر بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، خاڵس قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردوو به‌غدا به‌پێى پێویستى هه‌ر سێ پارێزگاى هه‌رێمی كوردستان ده‌رمانى ڕه‌وانه نه‌كردووه، به‌ڵكوو ته‌نیا %45 بۆ %50 پێداویستی ده‌رمان ڕه‌وانه ده‌كات، ئه‌ویش به شێوه‌ى به‌ش به‌ش.
ئاشكراشی كرد، به‌شه‌كه‌ی تر كه ده‌مێتێته‌وه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆى له ڕێگه‌ى كۆمپانیاكانه‌وه دابینى ده‌كات.
زیاتر گوتی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێویستى ته‌واوى ده‌رمانى هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ناكرێت، به‌غدا بڕى ده‌رمانى ئاواره‌كانیش به شێوه‌ى خۆیى ڕه‌وانه‌ی ناكات و ئه‌ویش به شێوه‌ى نیوه ده‌نێرێت.
به‌هۆى زۆرى هاتنى ئاواره بۆ ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ڕۆژانه نیوه‌ى نه‌خۆشان كه سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن له ئاواره‌كانن، به‌ڵام به‌غداد بڕى پێویستى ئاواره‌كان ده‌رمان ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم ناكات.
زیاتر ده‌ڵێ، هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌كى زۆر ئاواره‌ى تێدایه، ئه‌و بڕه ده‌رمانه‌ش كه تایبه‌ت و بۆ ئاواره‌كان دێت ئه‌ویش كه‌مه، له كاتێكدا پێشتر ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق كرابوو، به‌شى ته‌واوى پێویستى ئاواره‌كان بنێرێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى عێراق له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌شه ده‌رمان وه‌ك ساڵانى ڕابردوو ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت، به‌ڵام نه‌ك ته‌نها هه‌رێمى كوردستان به‌ڵكو بۆ پارێزگاكانى تر‌ى عێراق ئه‌و بڕه كه‌مى كردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى خراپى دۆخى دارایى عێراق.
ئاماژه‌ى دا، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش كۆبوونه‌وه‌مان كردووه و ڕێككه‌وتن هه‌یه، ته‌نانه‌ت به‌شى ئاواره‌كان به جیاواز له به‌شى هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لى