سێ پارتى سه‌ره‌كى وڵاتى ئه‌ڵمانیا، كاندیدى خۆیان بۆ پۆستى ڕاوێژكارى ئه‌و وڵاته ده‌ستنیشان كردووه، له ئێسته‌شه‌وه گره‌و له‌سه‌ر كاندیده‌كان ده‌كرێ، به‌ڵام به‌هۆی بردنه‌وه‌ی تره‌مپ، به ترسه‌وه گره‌و ده‌كه‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، ئه‌نجیلا مێركل ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا دڵخۆشى خۆى به هه‌ڵبژاردنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ شوێنه‌كه‌ى له‌لایه‌ن سێ حزبى سه‌ره‌كى وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌ربڕى و گوتی: كاندیدكردنى "شتنمایه‌ر" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا وه‌ك كاندیدى "پارتى یه‌كێتیى سۆشیاڵى مه‌سیحى"، "پارتى سۆشیاڵ دیموكرات" و "پارتى یه‌كێتیى دیمو‌كراتى مه‌سیحى" جێگه‌ى دڵخۆشیه، چونكه ناوبراو كه‌سایه‌تییه‌كى باشى په‌یدا كردوه و شاره‌زاییه‌كى زۆری له كاروبارى ئه‌ڵمانیادا هه‌یه.
له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌ناونییه،
فرانك واڵته‌ر شتنمایه‌ر، له‌م كۆنگره‌دا له پاڵ مێركڵ گوتى: ئه‌گه‌ر ده‌ربچم، ئه‌وا دژ به دابه‌شبوونى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌ڵمانیا هه‌موو هه‌وڵێكم ده‌ده‌م و ده‌یكه‌مه كارى سه‌ره‌كیم.
له 12ی شوباتى ساڵى داهاتوو، هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام ده‌درێت و ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى له‌م وڵاته بۆ پێنج ساڵه و ئه‌نجێلا مێركڵ ماوه‌ى دوو خوله له‌م پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، به گوێره‌ى یاسا ناتوانێت جارێكى تر خۆى كاندید بكاته‌وه.
پۆستى ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا هاوشێوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانه، دوای "بسمارك" له مێژووی ئه‌ڵمانیا، ناوی "ئه‌نجێلا مێركڵ" به یه‌كێك له باشترین ڕاوێژكاره‌كان داده‌نرێت.
له دواین ئاماریش ئه‌مڕۆ بڵاو كرایه‌وه، تا ئێسته گره‌وى پێشبڕكێى نێوان هاووڵاتیانى ئه‌ڵمانى، 400 هه‌زار دۆلارى تێ نه‌په‌ڕاندوه، ئه‌مه له كاتێكدا پێشتر ئاستی گره‌وه‌كان بۆ ملیۆنان دۆلار به‌رز ده‌بوونه‌وه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌رچوونى دۆناڵد تره‌مپه كه گره‌وى چوار ملیار دۆلار زیاتری له‌سه‌ر كرابوو كه ده‌رناچێت، به‌ڵام به‌پێش ڕكابه‌ره دیموكراته‌كه‌ى كه‌وت و بوو به 45هه‌مین سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.