له ئه‌مه‌ریكا ژنێك دووانه‌یه‌كی به شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز بوو كه هه‌ریه‌كێكیان له ساڵ، مانگ و ڕۆژی جیادا هاتنه دنیاوه، ئه‌مه‌ش بووه جێی باسی میدیاكان.
ژنێكی دووگیان له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، سكی به دووانه‌یه‌ك هه‌بوو، به پێی ڕاپۆرتی پزیشكی وا ده‌ركه‌وتبوو كه ئه‌م منداڵانه‌ی له 27ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2018 له دایك ده‌بن، به‌ڵام حاڵه‌تی له‌دایكبوونه‌كه‌یان جیاواز له ڕاپۆرته‌كه ده‌رچوو، هه‌ریه‌كێكیان له ساڵێكی جیادا هاتنه دنیاوه.
ئه‌م ژنه له شه‌وی سه‌ری ساڵدا بارودۆخی تێكچوو و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه برا، له‌به‌رئه‌وه سه‌عات 11:58 خوله‌كی شه‌و، له 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 كوڕه‌كه‌ی به ناوی "خواكین" بوو، دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌و له‌دایكبوونه، سه‌عات 00:16 خوله‌ك له یه‌كی كانوونی دووه‌می ساڵی 2018 كچه‌كه‌ی به ناوی "ئیتانا" بوو.
ئه‌م ڕووداوه بووه جێی باسی میدیاكان و به هه‌واڵێكی سه‌رنجڕاکێش باسیان لێ كرا، پزیشكه‌كانیش ده‌ڵێن بارودۆخی منداڵه‌كان هه‌ردووكیان باشه، دوای ماوه‌یه‌كی كورت له دوای له‌دایكبوونه‌كه، به‌ره‌و ماڵی خۆیان له كالیفۆرنیا ڕۆیشتوون.