چۆن چه‌وری سه‌ر جگه‌ر له‌ناو ده‌به‌یت؟

:: PM:01:58:04/01/2018 ‌
جگه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و 500 ئه‌ركی جۆراوجۆری هه‌یه‌ و له‌ش له‌ ژه‌هره‌كان و ته‌نه‌ نامۆكان و به‌كتریا و ڤایرۆس و پرۆتینی ده‌ستكرد و هۆرمۆنه‌ زیانبه‌خشه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌، تاكه‌ ئه‌ندامی له‌شه‌ ده‌توانێ خۆی خۆی دروست بكاته‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری و هۆشبه‌ره‌كان و به‌كتریا و ڤایرۆسه‌ مه‌ترسیداره‌كان ده‌بێته‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانی جه‌سته‌ و نه‌كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هری له‌ش، به‌تایبه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری، جگه‌ر به‌ره‌و كاره‌سات ده‌بات.

شاره‌زایان دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، باشترین ڕێگه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی جگه‌ر به‌ ته‌ندروستی و نه‌هێشتنی چه‌وری سه‌ر جگه‌ر، بریتییه‌ له‌م گیراوه‌یه‌كی خواره‌وه‌، كه‌ پێكهاته‌كانی له‌ 25 گرام كه‌رووز و 125 گرام كه‌له‌رم، له‌تێكی زه‌نجه‌فیل و یه‌ك لیمۆ و 10 گرام نه‌عنا و 250 گرام هه‌رمێ و دوو كوپ ئاو.

چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردنی:
كه‌له‌رم و هه‌رمێ و كه‌ره‌ووز و زه‌نجه‌فیل به‌ جوانی ورد ورد بكه‌، بیخه‌ره‌ ناو خه‌ڵاتێكی كاره‌بایی و ئنجا كوپێك ئاوی تێ بكه‌ن و لێی بگه‌ڕێن تا به‌ ته‌واوی تێكه‌ڵی یه‌كتر ده‌بن، له‌ كۆتایی ئاوی لیمۆیه‌ك و كوپێكی تری ئاو و نه‌عناكه‌یشی تێ بكه‌ن و تێكه‌ڵی بكه‌نه‌وه‌، پاشان بیخه‌نه‌ ده‌فرێكه‌وه‌ و به‌یانیان و ئێواران واته‌ ڕۆژی دووجار بیخۆنه‌وه‌.

توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان سه‌لماندوویانه‌ كه‌ره‌ووز كه‌ ڕێژه‌یه‌كی باشی ئه‌و گیراوه‌یه‌ پێك دێنێ، یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و چه‌وری ناو خوێن ده‌دا، جیا له‌وه‌یش جگه‌ر له‌ پێكهاته‌ مه‌ترسیداره‌كانی وه‌كو تایلینۆل ده‌پارێزێت، كه‌له‌رم پێكهاته‌ی گلۆكورافانینی تێدایه‌ كه‌ پێكهاته‌كانی چه‌وری شی ده‌كاته‌وه‌ و ڕژێنه‌كانی جگه‌ر چالاك ده‌كات، جیا له‌وه‌یش ڕێگری له‌ هه‌وكردنی خانه‌كانی جگه‌ر ده‌گرێ. هاوكات زه‌نجه‌فیل، به‌ كاریگه‌رترین ده‌رمان و چاره‌سه‌ری سروشتی داده‌نرێ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وری زۆر له‌سه‌ر جگه‌ریان هه‌یه‌، چونكه‌ به‌ خێرایی چه‌وری له‌ناو ده‌بات و جگه‌ر له‌ چه‌ورییه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ ڕزگار ده‌كات، لیمۆ و توێكڵه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ پێكهاته‌ی نارینجینین و هسبریدین و ئاریۆسترین، ئه‌مانه‌ جگه‌ر له‌ هه‌وكردن ده‌پارێزن و ڕێژه‌ی چه‌وری له‌ جگه‌ر و خوێن كه‌م ده‌كنه‌وه‌.

پسپۆران باس له‌ سوودی "هه‌رمێ"ش ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، به‌هۆی بوونی پێكهاته‌یه‌ك به‌ناوی به‌كتین كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ژه‌هره‌كان له‌ جگه‌ر هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر جگه‌ر به‌جێنه‌هێڵن و به‌ ته‌واوی پاكی ده‌كاته‌وه‌، نه‌عنا هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست كێشه‌ی جگه‌ر ده‌ناڵێنن، پێویسته‌ نه‌عنا به‌رده‌وام یاوه‌ریان بێ، چونكه‌ خوێنبه‌ربوون ده‌وه‌ستێنێ و ڕێگه‌ له‌ په‌ككه‌وتنی ڕژێنه‌كانی جگه‌ر ده‌گرێ.

سه‌رچاوه‌/ getholistichealth



وشە - ئاوات ئازاد