ڕه‌نگه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕێجیم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لاواز بن، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕێكارییه‌كان پێڕه‌و ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك پێویست لاواز نابن، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ماده‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌میشه فه‌رامۆش كراوه.
زۆربه‌مان ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌كه‌ین كه گه‌ده‌مان به‌كتریای مایكرۆبیۆمی تێدایه و ڕۆڵی گه‌وره‌ی له كرداری دابه‌زینی كێش هه‌یه و ده‌بێته هۆی ڕاگرتنی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، بۆیه توێژه‌ران پێیان وایه، هه‌ندێك له‌و به‌كتریا زیانبه‌خشانه ده‌بنه هۆی ژه‌هراویبوونی گه‌ده و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زۆرتر به‌رگه‌ی ئه‌نسۆلین بگری، بۆیه زۆر ئه‌سته‌مه جه‌سته‌ت چه‌ورییه‌كانی وێڕای مه‌شق و ڕێجیمیش بتوێنێته‌وه.
هه‌ر گۆڕانێك له سیسته‌می هاوسه‌نگیی به‌كتریا له گه‌ده، ده‌بێت هۆی هه‌وكردنه‌وه و هاندانیشه بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره و ئه‌سته‌میشه كه‌سه‌كه كێشی دابه‌زێنێ. ئه‌مه دوایین توێژینه‌وه‌ی زانستییه له‌سه‌ر ئه‌و بواره.
خۆشبه‌ختانه توێژه‌ران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ندێ جۆری خواردن ده‌بێته هۆی چالاككردنه‌وه‌ی گه‌ده و ڕزگاربوونی له ده‌ست ئه‌و به‌كتریا خراپانه، وه‌ك: پیاز، سیری قاوه‌یی، كه‌وه‌ر، ماست، په‌نیری دروستكراوه به شیری چێڵ، كه‌له‌م، ترشیات، زه‌یتوون، گۆشتاو.