گیراوه‌یه‌ك پێست له‌ چرچی و پیربوون ده‌پارێزێ

:: PM:01:11:11/01/2018 ‌
پاك ڕاگرتن و سڕینەوەی پێست، بۆ گەشەكردنی خانەكانی پێست و لابردنی پێستە مردووەكان زۆر گرنگە، بەكارهێنانی مادە نەرمكەرەوەكانی پێستیش یارمەتیدەر دەبن لە دەردانی ڕۆنە گرنگەكان وە بەپێی جۆری پێستەكە،  جیالەوەیش بەكارهێنانی گەڵای چا ڕێگە لە زیپكە دەگرێت و چارەسەری پەلەی پێست دەكات، بۆیە دەبێت بزانین چی لەگەڵ پێستمان دەگونجێت و ئەو چارەسەرە بگرینەبەر.

شارەزایان دەڵێن، ئەو مادانەی كە وەكو دژە چرچی و لۆچ بەكاردەهێنرێن، پێویستە لەگەڵ زەیتە بۆندارەكان تێكەڵ بكرێن، چونكە ڕێگە لە چرچ بوونی پێست دەگرێت و ڕەنگی پێست دەپارێزێت.

ئەم گیراوەیە لەلایەن شارەزایانەوە دووپات كراوەتەوە، كە ڕێگرێكی بەهێزە لە دەركەوتنی چرچی پێست و پیربوونی ڕووخسار، بۆیە هەمووان دەتوانن سوودی لێ ببینن.

پێكهاتەكانی:
یەك لەسەر چواری كوپێك ئاوی گەرم.
یەك لەسەر چواری كەوچكێك سابوونی سروشتی وەكو سابوونی ڕەقی. 
نیو كەوچك زەیتی گوێز هیند.
پێنج دڵۆپ زەیتی بخوور یان هەر زەیتێكی بۆن داری تر.
چەند پارچەیەك لۆكە بۆ سڕینەوەی پێست.

چۆنیەتی ئاماددەكردنی:
*هەموو پێكهاتە شلەكان تێكەل بە یەكتری بكە.
*پاشان دەفرێكی بەتاڵ بێنە و پارچە لۆكەكانی تێبكە بە شێوەیەك كە هەمووی تەڕ ببێت.
*پاشان پێكهاتەكە بكە بەسەر پارچە لۆكەكاندا .
*دواتر سەری دابپۆشە و بۆ ماوەی 30 بۆ 45 خولەك بەجێی بهێڵە.

دەتوانیت هەركاتێك ویستت، پێستت بەو پارچە لۆكە تەڕكراوانە بسڕە، بەمشێوەیە پێستتان پاك دەبێتەوە و یارمەتی لابردنی چینی مردووی پێست دەدات و بە تەواویش ڕێگە لە چرچ بوونی پێست دەگرێت.

سەرچاوە/1mhealthtips



وشە - ئاوات ئازاد