بناڵی یەلدرم شوفێری پاس بووە

:: PM:07:06:11/01/2018 ‌

لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا، بنالی یەلدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا ئاشكرای دەكات، ساڵانێكی زۆر شوفێری پاس بووە.

لە بەرنامەیەكی تایبەت بە ناوی  gönül dağı”" واتە چیای گونول، بنالی یەلدرم پاسێك لێدەخوڕێ‌ و بێژەرێكی هۆلەندیش بە ناوی ویلكۆڤان لە تەنیشتی دانیشتووە.

لە میانەی گفتوگۆ لەگەڵ بێژەرەكە، یەلدرم بە بێژەرەكە دەڵێ‌" شوفێریی پیشەی باوكم بووە، منیش لەو كارە هاوكاریی باوكم دەكرد، لە كارماندا لە نێوان 1978 تا 1984 بەردەوام بووین".

بێژەرەكە بە یەلدرم دەڵێ ‌"كەواتە تۆیش وەك من دەشتەكیی"، یەلدرم وەڵامی دەداتەوە "بەڵێ‌، لەگەڵ باوكم دەستمان بەو كارە كرد، پاسێكمان كری، نزیكەی حەوت ساڵ كارمان كرد و دواتر وازمان هێنا".
 
جیا لەوەیش یەلدرم دەڵێ‌ "بە پاسەكەمان بە هەموو توركیا گەڕاوم". ئەم بەرنامەیە بە دەم لێخورینی پاسێك تۆمار كراوە. ئەو سەرۆك وەزیرانەی توركیا پاسەكە بەرەو ئیستەنبوڵ لێدەخورێت.

بنالی یەلدرم لەم بەرنامەیەدا باسی چەندان یادگاریی تری خۆی دەكات، كە یەكەم جار ئاشكرایان دەكات.

 سەرچاوە/  تركیا الان 




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل