گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆشی كورد (له‌نجه عه‌لی)، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام له واڵی تایبه‌تی خۆیدا، چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و تایبه‌تی خۆی بڵاو كرده‌وه، به‌وهی‌ش هه‌وادارانی تووشی شۆك بوونه به جوان ده‌ركه‌وتنی ئه‌م جاره‌ی.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌نجه عه‌لی وێنه‌ی ئاوا بڵاو بكاته‌وه، بۆیه هه‌وادارانی پێیان سه‌یر بووه ئه‌م جاره له جاران جوانتر ده‌ركه‌وتووه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی "وشه" له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆنسێرتێكی هونه‌ری گه‌وره له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساز ده‌كات.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندان نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و ده‌ڵێن پێش نه‌شته‌رگه‌ری ڕوخساری جوانتر بووه، له دوای له‌ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی، له‌نجه عه‌لی ده‌یه‌وێ ته‌واوی یادگاری و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی بباته سه‌ر، ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌یه‌وێ ته‌واوی ڕوخساری له خوشكه‌كه‌ی بچێت.
له‌نجه عه‌لی، له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، چه‌ند كلیپێلی تۆماركراوی هه‌یه، له‌نجه دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌تی.
لەنجە عەلی ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه تایبه‌تییه‌كانی خۆی، هەوادارانی ڕەخنەی لێ دەگرن و دەڵێن جوانییەکەی لە دەست داوە بەهۆی ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجامی داوە به‌م دواییانه.