ژنان بۆ ئه‌وه‌ی به جوانی و سه‌رنجڕاكێشی ده‌ركه‌ون و فێری مه‌كیاجێكی ناسك و گونجاو بن، هانا ده‌به‌نه ئه‌و فێركارییانه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كرێته‌وه و لاسایییان ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاگادار نه‌بن تووشی چه‌ند مه‌ترسییه‌كی خراپ ده‌بن بۆ سه‌ر ڕووخساریان.
ماڵپه‌ڕی "
یاسه‌مینه" هه‌ندێك له‌و هه‌ڵانه‌ی بڵاو كرده‌وه، كه شاره‌زایانی بواری مه‌كیاج بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ژنانیش بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك لای پزیشك دڵنیا ببنه‌وه، لاسایییان ده‌كه‌نه‌وه و خۆیان تووشی مه‌ترسی ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كن كه شاره‌زایان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و پێویسته خۆتی لێ به‌دوور بگریت:
_ ئه‌و نایلۆنه سووره‌ی بۆ ده‌م گه‌وره‌كردن به‌كار دێت، شتێكی مه‌ترسیداره، ڕاسته ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك بیكه‌ی به لێوته‌وه و په‌ستانی بخه‌یته سه‌ر لێوت گه‌وره ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا بۆ 10خوله‌كه و زیاتر نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌واوی لێوت بریندار ده‌كات و هه‌ندێك جار تووشی خوێنبه‌ربوون و قه‌تیسمانی خوێن ده‌بێت.
_ ئایلاینه‌ر به قه‌ڵه‌می وێنه‌كێشان، ڕاسته ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ش ڕه‌ش ده‌نووسێت وه‌ك قه‌ڵه‌می ئایلاینه‌ر، به‌ڵام ئه‌و مادانه‌ی له‌وه‌دا به‌كارهاتوون تایبه‌تن به كاغه‌ز و ئه‌گه‌ری هه‌یه میكرۆب و ماده‌ی به‌هێزی ناو قه‌ڵه‌مه‌كه بۆ چاوت بگوازێته‌وه، چاوت تووشی هه‌ستیاری بكات.
_ به‌كارهێنانی سپرای وه‌ستانی قژ بۆ جێگیربوون و مانه‌وه‌ی مه‌كیاج، ڕاسته هه‌ردووكی هه‌ر سپرایه و مه‌كیاجه‌كه به ڕووخسارته‌وه ده‌نووسێنێت، به‌ڵام سپرای قژ له ماده‌یه‌كی به‌هێزی بۆن ناخۆش دروست كراوه كه به هیچ جۆرێك بۆ ڕووخسار ناگونجێت و پێستت تێك ده‌دات.
_ بیبه‌ر بۆ گه‌وره‌كردن و ئاوسانی لێو، خۆ هه‌موو ده‌زانین ئه‌گه‌ر بیبه‌ری توون بخۆی لێوت ده‌ئاوسێت و گه‌وره ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێكی كاتییه، مانای نییه بیكه‌ی به كرێمی گه‌وره‌كرردنی لێو و به‌كاری بهێنیت، چونكه ڕێی تێ ده‌چێت خوێنی لێوت گه‌رم بكات و پێسته‌كه‌ی بته‌قێنێت.