ئه‌ڵماس یه‌كێكه له‌و گه‌وهه‌ره سه‌رنجڕاكێشانه‌ی ژنان بۆ جوانكاری به‌كاری ده‌هێنن، له كۆنه‌وه چه‌ندان جۆری ئه‌و ماده‌یه دۆزراوه‌ته‌وه و به پێی ڕه‌نگ، كێش و قه‌باره‌كه‌ی جیا ده‌كرێنه‌وه.
له كۆندا ئه‌ڵماس وه‌ك هێمای ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵات و نه‌ته‌وه به‌كار هاتووه، ئه‌و وڵاته‌ی له خاكه‌كه‌یدا زۆرترین ئه‌ڵماس هه‌بووه، توانیویانه بژێوی ژیانیان به شێوه‌یه‌كی باش دابین بكه‌ن و ئابووریی وڵاته‌كه‌یانی پێ سه‌ر بخه‌ن.
به‌ناوبانگترین جۆره‌كانی ئه‌ڵماسیش كه تا ئێسته دۆزراونه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ن:
_ ئه‌ڵماسی كۆ_نوور: واته چیای نوور، كێشه‌كه‌ی 21.6 گرامه، به گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی دنیا ناسراوه، یه‌كه‌م جار له هیندستان دۆزراوه‌ته‌وه، به یه‌كێك له به‌نرخترین جۆره‌كانی ئه‌ڵماس داده‌نرێت، له ناوه‌ندی دارایی له‌نده‌ن هه‌ڵگیراوه.
_ ئه‌ڵماسی سانسی: ڕه‌نگه‌كه‌ی زه‌رده، كێشه‌كه‌ی 11.05 گرامه، ئه‌مه‌ش مێژووه‌كه‌ی بۆ چیاكانی هیندستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێسته له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له فڕه‌نسا هه‌ڵگیراوه.
_ ئه‌ڵماسی كولینان: كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 621.35 گرامه، دوای پاككردنی كێشی بووه‌ته 106 گرام، به ناوی ئه‌ستێره‌یه‌كی ئه‌فریقییه‌وه ئه‌م ناوه‌ی لێ نراوه، نرخه‌كه‌ی 400 ملیۆن دۆلاره.
_ ئه‌ڵماسی ئومێد: ئێسته له مۆزه‌خانه‌ی سمیشسونیان له واشنتن هه‌ڵگیراوه، كێشه‌كه‌ی 9.10 گرامه، ڕه‌نگه‌كه‌ی به‌ره‌و شین ده‌ڕوات و نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 350 ملیۆن دۆلار.
_ ئه‌ڵماسی دی پێرز: كێشه‌كه‌ی 54.77 گرامه، نرخه‌كه‌ی ئێسته 100 ملیۆن دۆلاره.
_ ئه‌ڵماسی گوڵی ستاینتمیتز: كێشه‌كه‌ی 11.92 گرامه، ڕه‌نگه‌كه‌ی په‌مه‌یییه و له پێشانگه‌ی "دیور بریلیانت" له ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵگیراوه، نرخه‌كه‌ی 25 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
_ ئه‌ڵماسی ویتلزباش: ڕه‌نگه‌كه‌ی شینه، به‌شێك بووه له تاجی پاشای نه‌مسا، نرخه‌كه‌ی 16.4 ملیۆن دۆلاره.