ئه‌و شۆڕشه‌ی ئێران كه كاتی خۆی هه‌موومان گۆرانیمان به‌سه‌ردا ده‌گوت چونكه شۆڕشی چه‌وساوه‌كان بووه به‌سه‌ر سیسته‌می شا، ئه‌وه‌تا ئێسته له‌لایه‌ن چه‌وساوه‌كانه‌وه كه به گیانی خۆیان دروستیان كرد، ده‌یانه‌وێ بیڕووخێنن. ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه له گه‌ڕه‌كه‌كاندا به‌رده‌وام بوو، ڕێك وه‌ك پێش شۆڕش، له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆكارێكی ده‌ره‌كی و ئه‌و قه‌تیسمانه ناخۆیییانه‌دا، ئه‌گه‌ر به خاویش بێت دۆخێكی ناڕازی له وڵات‌دا دروست كردووه.
ئه‌نجامی ئه‌م دۆخه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو به‌سه‌ر ئێران‌دا هات چی ده‌بێ؟ ئایا كۆماری ئیسلامی كه توانا دیپلۆماسییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ته‌واوی سه‌لماند و ئێسته شه‌ڕی زلهێزه‌كان ده‌كات، ده‌توانی ئاوا له ناوخۆشدا براوه بێت؟
شیعه ده‌یان ساڵه چاوه‌ڕێی ئیمامی مه‌هدی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دنیا له سته‌م خاوێن بكاته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌شدا كولتووری "توقه‌یه"یان دانا كه بریتییه له خۆگونجاندن به درۆش بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو دۆخه‌كان، تا ئه‌و كاته‌ی ئیمامی خومه‌ینی هات و پێی گوتن، ئیمامی چاوه‌ڕوانكراو نایه‌ت تا زه‌وی له سته‌م و زۆرداری خاوێن نه‌كه‌نه‌وه، ئیتر له‌و كاته‌وه چاوه‌ڕێكه‌یان له نه‌رێنییه‌وه بوو به ئه‌رێنیی و ده‌ستیان به جووڵه كرد و شۆڕ‌شیان به‌رپا كرد.
شۆڕش كرا و عه‌رشی شا ڕووخێنرا و خومه‌ینیش بوو به نوێنه‌ری ئیمامی چاوه‌ڕوانكراو و ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش و كۆماری ئیسلامی، هیچ گرفتێكیشی بۆ دروست نه‌بوو به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵاته ئاینییه‌كه‌ی لێ ببه‌ن، به ئاسانی له‌ناوی ده‌بردن تا ئه‌و كاته‌ی مرد، به‌م شێوه‌یه شیعه هه‌موو شتێكیان كرد و خاكه‌كه‌یان له سته‌م پاك كرده‌وه و ئیمامیش هه‌ر نه‌هات. ده‌توانین بڵێین ئه‌مه یه‌كه‌م شڵه‌قان بوو له ڕژێمی كۆماری ئیسلامی و سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قێ ڕووی دا. توانییان به‌سه‌ر ئه‌م شڵه‌قان و شڵه‌ژانه‌ی دوای مردنی خومه‌ینی خۆیان ڕزگار بكه‌ن و خامه‌نه‌یی له دوای ئه‌و بوو به ڕێبه‌ر و نوێنه‌ری ئیمام مه‌هدی، ئه‌گه‌رچی هه‌مان هێما و شكۆی خومه‌ینی نه‌بوو.
ئه‌و كاته دۆخه هه‌رێمییه‌كه‌ی ناوچه‌كه و دوژمنایه‌تیكردنی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه، ئه‌و پرسیاره‌ی بزر كرد، ئایا ئه‌م ویلایه‌تی فه‌قێ و سیسته‌مه مه‌زه‌وییه‌ی ئه‌وان ڕه‌وایه، خۆشیان توانییان به‌و كولتووری توقه‌ییه‌یه بازی به‌سه‌ردا بده‌ن تا كاتی به‌سه‌ردا ڕۆیشت ئینجا بیرمان هاته‌وه بپرسین.
وێڕای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه به هه‌ڵبژاردن پۆسته باڵاكان دیاری ده‌كات، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ناتوانێ خۆی كاندید بكات به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ویلایه‌تی فه‌قێ، دوای كاندیدبوونیش، هه‌ركه‌س ده‌رچوو، ناتوانێ بچێته سه‌ر پۆسته‌كه‌ی تا ڕێبه‌ری باڵا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێ، بۆیه سیسته‌می سیاسی له‌و وڵاته له داخرانێكدایه و هه‌میشه مه‌رجه‌عییه‌ت به توندی پارێزگاری له‌و داخرانه ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك هه‌یچ پێشكه‌وتنێك به‌خۆوه نابینێ.
ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، قسه‌ی سه‌ره‌تا و كۆتا ده‌كات، هه‌رشتێك له‌باره‌ی چاكسازی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، ده‌بێ ئه‌و بڕیار بدات، ڕێچكه‌ی جه‌عفه‌ری له‌ناو مه‌زه‌وی شیعه، تاكه ڕێیه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر نوێكاریی و فه‌توایه‌ك بدرێ. بۆیه كاتێك گفتوگۆكان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، وا ده‌زانی بنمیچی نییه، به‌ڵام كاتێك بابه‌ته‌كان ده‌كه‌ونه كرۆكه‌وه، ئیتر بنمیچی مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌رده‌كه‌وێ و به‌ره‌و تونێله ته‌سكه‌كه‌ی ده‌باته‌وه و ناگاته هیچ ئه‌نجامێك.
له ماوه‌ی ئه‌و ده‌یان ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی، نه‌یتوانی له لۆجیكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه بێته ده‌ر و لۆجیكی هاونیشتمانبوون و سه‌روه‌ری یاسا پێڕه‌و بكات، به‌ڵكو هاوكێشه‌ی به‌رزڕاگرتنی نه‌ته‌وه‌ی فارس به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تردا، پاشان مه‌زه‌وه‌كه‌یان سه‌نگی مه‌حه‌ك بوون و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ڕوانیویانه‌ته ئه‌وی تر، واته فارسێكی شیعه‌ی جه‌عفه‌ری له پێش هه‌ر كه‌سێكی تره له‌و وڵاته، له هه‌ر نه‌ته‌وه و مه‌زه‌وێك بێت. ئه‌م پێڕه‌وه ئێسته سوودی نه‌ماوه، وه‌ڵامی هه‌موو كێشه‌كان ناداته‌وه له كاتێكدا گه‌نجان له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌توانن بگه‌ن به هه‌موو شتێك و له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه پێوه‌ندی ببه‌ستن.
له ماوه‌ی ساڵانی سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق، توانییان هه‌موو گه‌لی ئێرانی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له شه‌ڕه‌كه‌وه بگلێنن، بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌یان و نیشتمان بپارێزن. ئه‌و كاته هاووڵاتیی ئێرانی هه‌موو بایه‌خێكی بریتی بوو له هه‌واڵه‌كانی شه‌ڕ، بۆیه به‌رگه‌ی هه‌موو ناخۆشییه‌كی ناوخۆییشی ده‌گرت. له ساڵانی كۆتای شه‌ڕه‌كه‌دا ئێران به ڕێگه كلاسیكه‌كان شه‌ڕه‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌برد، وه‌ك كاری هه‌واڵگری و تێكه‌ڵكردنی پۆلێنه سه‌ربازییه‌كانی. ئاشكرایشه به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره ڕێیانه زیاتر خه‌رجی بۆ وڵات زیاد ده‌كات.
ئێران ئێسته كه سه‌نگه‌ره‌كانی زۆرتر كردووه، سه‌نگه‌رێك له عێراق، له سووریا، له یه‌مه‌ن و لبنان، له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌نگه‌رێكی تر كه به‌رگێكی مه‌ده‌نییان پۆشیوه، ئه‌و وڵاته به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن! هاووڵاتیی ئێرانی بۆی ده‌ركه‌وتووه تواناكانی وڵاته‌كه‌ی له كۆمه‌ڵێ سه‌نگه‌ردا خه‌رج ده‌كرێن كه ڕاسته‌وخۆ هیچ پێوه‌ندییه‌كی پێوه نییه، به تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی ناونیشانێكی تایفی له‌خۆی گرتووه، هه‌ر بۆیه له ناوخۆدا ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی نه‌بووه، ئاخر تاكی ئێرانی له دوای شۆڕشه‌كه‌یانه‌وه، ئینتیمای ئاینی و مه‌زه‌وییان به ته‌واوی لاواز بووه و گرنگی پێ ناده‌ن.
ئه‌م هه‌ستانه له ناو خۆپیشاندانه‌كانی ئێران‌دا ڕه‌نگی دایه‌وه، له ڕێی دروشمه‌كانیانه‌وه باسیان ده‌كرد. گه‌نجان ده‌ستیان به سووتاندنی وێنه‌ی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی كرد. كاتێك دۆخ گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ ڕێبه‌ر ببرێ، له كاتێكدا پێشتر بۆ چاره‌سه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕانه‌وه، ئیتر نیشانی ده‌دات كه دۆخه‌كه له پله‌یه‌كی باڵای مه‌ترسیدایه.
ئه‌سته‌مه ئه‌و جووڵانه‌ی ئێسته وه‌رچه‌رخانێك له دۆخی ئێران دروست بكات، سه‌ره‌تا له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆخێكی كتوپڕه. ئه‌گه‌رچی باسی كێشه ڕاسته‌قینه‌كانی خه‌ڵك ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌م شێوه تونده هاته سه‌ر شه‌قام و به‌په‌له له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه پشتیوانی كرا، بایه‌خه ناوخۆیییه‌كه‌ی له ده‌ست دا.
توانای كۆماری ئیسلامیی ئێران به خامۆشكردنی ئه‌و تووڕه‌یییانه و ددانپێدانانی ڕه‌وایی داواكانیان و نه‌چوونه ناو دژه ڕه‌فتاره‌وه ئه‌گه‌رچی كه‌مێكیش كرا، ڕۆڵی زۆری گێڕا بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان سارد بكاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ بیرمان نه‌چێ، شاردنه‌وه‌یه‌كی زۆری میدیایی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و قوربانییانه‌ی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تووش بوون.
ئایا ئێران له‌م ته‌نگژه‌یه ڕزگاری بووه؟ به دڵنیایییه‌وه نه‌خێر، یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕیاری دا بیانكاته دژ و سه‌نگه‌رێكی داكۆكی له كۆماره‌كه دروست كرد، دووه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌واوی چووه‌ته ڕیزی ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و سته‌مكارانه‌وه، ئه‌مه‌ش له ڕووی دارایی و هێماوه زۆر له ده‌ست ده‌دات و وا ده‌كات نه‌توانێ به‌ره‌نگاری هه‌ڕه‌شه ناوخۆیییه‌كان ببێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا كۆماری ئیسلامیی ئێران ناتوانێ لێی ده‌رباز بێت، به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه نێوده‌وڵه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی بۆی دانراوه و ده‌یانه‌وێ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان بخه‌نه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م.
-
محه‌مه‌د بن نه‌سڕ، توێژه‌ر و ئه‌كادیمیی ناسراوی توونسی نووسیویه‌تی و له پۆرتاڵی جه‌زیره بڵاو بووه‌ته‌وه.