به‌پێی به‌دواداچوونێكی تایبه‌تی "وشه"، میلشیاكانی شیعه بۆ تۆمه‌تباركردنی كورد و جێبه‌جێنه‌كردنی داواكانی خه‌ڵكی شارۆكه‌ی خورماتوو، خۆیان هاوه‌نبارانی گه‌ڕه‌كه‌كانی خورماتوویان كردووه، هاوكات نزیكه‌ی 300 هاوه‌ن و گولههاوهنی گرووپێكی توندڕه‌وی میلیشیا شیعه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
عه‌قید كاوه مه‌لا په‌روێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شارۆكه‌ی خورماتوو تایبه‌ت به "وشه"ی راگه‌یاند، له ناوه‌ندی شارۆكه‌ی خورماتوو به تایبه‌ت له‌و ماڵانه‌ی كه چۆڵن، بڕێكی زۆر گوله‌هاوه‌ن و هاوه‌ن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كاردانه‌وه‌ی خێرای عێراقی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه كه میلیشیا شیعه‌كان ئاراسته‌ی گه‌ڕه‌كه جیاجیاكانی خورماتوویان ده‌كرد به‌مه‌به‌ستی تۆمه‌تباركردنی خۆبه‌خشانی كورد.
ئه‌و لێدوانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شارۆكه‌ی خورماتوو له كاتێكدایه، له دوای هاوه‌نبارانی شارۆكه‌ی خورماتوو، خۆبه‌خشان له‌رێی "وشه"وه دووپاتیان كرده‌وه، ئه‌وان ده‌ستیان له هاوه‌نبارانی ئه‌م دوایییه‌ی خورماتوو هه‌بێت كه له رۆژی نۆی ئه‌م مانگه، بووه هۆكاری برینداربوونی شه‌ش كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شارۆكه‌ی خورماتوو دووپاتی كرده‌وه، به‌پێی به‌دواداچوونی ورد، ئه‌و هاوه‌ن و گولههاوهنانهی ئه‌مڕۆ و دوێنێ دووشه‌م ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق بۆ هاوهنبارانكردنی ماڵان به‌كاریان ده‌هێنا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شارۆكه‌ی خورماتوو به‌ژماره هێمای بۆ ئه‌وه كرد، نزیكه‌ی 300 هاوه‌ن و گولههاوهنی میلیشیاكان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه، شاندێكی خه‌ڵكی شارۆكه‌ی خورماتوو سه‌ردانی به‌غدا و نه‌جه‌فیان كرد، كۆمه‌ڵێ به‌ڵێنیان له به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی ناوه‌ند وه‌رگرت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش، ده‌بوو تا نۆی ئه‌م مانگه ئه‌و داواكارییانه‌ی خه‌ڵكی خورماتوو جێبه‌جێ بكرایه، به‌ڵام میلیشیاكان بۆ دروستكردنی گرژی و تۆمه‌تباركردنی كورد له خانووه چۆڵه‌كانه‌وه ده‌ستیان بههاوهنبارانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شارۆكه‌ی خورماتوو كرد.
هاوكات شایه‌تحاڵێكی كوردیش له ناوچه‌كه بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، خانووی چۆڵیان به‌كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌كه‌ی نه‌زانراو بێت.
شارۆكه‌ی خورماتوو پێشتر سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك بووه، پاشتر رژێمی به‌عس له 1976 له چوارچێوه‌ی ته‌عریبكردنی كوردستاندا به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی حزبه‌كه، خستییه سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌و شارۆكه‌یه ده‌كه‌وێته راسته‌ڕێی نێوان هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدای پایته‌ختی عێراق، هاوكات ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگای كه‌ركووك و شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی پار، چه‌ند كه‌سێكی ناپاك له ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌و ناوچه‌یه‌یان راده‌ستی میلیشیا شیعه‌كان كرد و به‌و هۆیه‌وه هه‌شت هه‌زار ماڵبات ئاواره بوون و ده‌یان هاووڵاتیی سڤیل شه‌هید و بریندار كران.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی