ئه‌ستێره و نمایشكاری ناوداری ئه‌مه‌ریكی "كیم كارداشیان" وێنه‌یەکی خۆی بۆ یه‌كه‌م جار له شوێنی نووستنه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه، لە پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام، به‌مەیش ده‌نگدانه‌وه‌ی میدیایی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
وێنه‌كەی ئه‌مجاره‌ی كارداشیان له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ر‌كه‌وتووه، له شوێنی خه‌وتنی خۆیه‌تی پێشتر نووسیبووی "له‌دوای تێكه‌ڵ بوونمان"، تا ئێسته نه‌زانراوه مه‌به‌ستی ئه‌م كاره و وێنه و گوته‌كه‌ی چییه.
كیمبێرلی نۆیڵ كارداشیان، ناسراو به كیم كارداشیان، له 21ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1980 له لۆس ئه‌نجلس، كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، كه‌سایه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی و نمایشكار و ئه‌كته‌ر و دیزاینه‌ری جلوبه‌رگه، له ساڵی 2000 له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری میوزك "ده‌یمن تۆماس" پێوه‌ندی سۆزداری به‌ست، له 2003 له یه‌كتر جیابوونه‌وه.
دوای ئه‌و جیابوونه‌وه كیم ڕه‌فتاره‌كانی به ته‌واوی ڕووی له گۆڕان كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا كیم هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پاریس هێڵتندا هه‌بوو، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌وه سه‌رنجی میدیاكانی به‌لای خۆی ڕ‌اكێشا، له شوباتی 2007 گرته‌ی سێكسی كیم و هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی "ڕه‌ی جه‌ی" دزه‌ی كرد، كه له 2003 دا تۆمار كرابوو، له ساڵی 2006 كیم چووه ناو دنیای بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ی و فرۆشگه‌یه‌كی كرده‌وه به ناوی D-A-S-H له كاله‌بۆسه‌س له كالیفۆرنیا.