لە هەولێر بەرپرسێكی ئەمەریكا خەریكی دامەیە

:: PM:06:05:17/01/2018 ‌

بەرپرسێكی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان سەردانی مزگەوتێكی شاری هەولێر دەكات و دەستێك دامەیش دەكات.

پێگەی فەرمی باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان نووسیویەتی، كیم سترۆلە بەڕێوبەری بەشی كاروباری گشتی و شێری ئولەری بەرپرسی بەشی سیاسی، سەردانی مزگەوتی ئاڵتونیان لە شاری هەولێر كردووە و ئاشكرایان كردووە لە سەرەتاوە ئەمەریكا شوێنێك بووە كە سەربەستی ئاینی تێدا پارێزراو بووە.

بەڕێوبەری بەشی كاروباری گشتی كیم سترۆلەو و بەرپرسی بەشی سیاسی شێری ئولەری لە سەردانییان بۆ مزگەوتی ئاڵتون بۆ ئاگەداربوونیان دەربارەی كاروچالاكیەكانیان لەسەر پەرەپێدانی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستانی عێراق بوو و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لایەنێكی بنەڕەتیە بۆ دروستكردنی پێوەندی و پەرەپێدان بە هەمەڕەنگی لە كۆمەڵگەدا.

ئەو دوو بەرپرسە لەبەردەم مزگەوتە دەستێك دامەیش دەكەن ئەوەیش دەركەوتووە لەو وێنانەی بڵاویان كردووەتەوە لە سەردانكردنی ئەو مزگەوتە و دوو ژن و مامۆستاییەكی ئاینیش بەدیارییانەوە وەستاون ئەوەیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆییەكی زۆری دروست كردووە و دەڵێن" ئەمەریكییەكانیش فێرە دامە بوونە لەبن دیواری مزگەوتەكان دامە دەكەن.

یاری دامە یارییەكی كۆنە و تا ئێستە ڕەگ و ڕیشەی ئەو یارییە دیار نییە بۆچ میللەتێك دەگەڕێتەوە.
رامیار





وشە - رامیار جەواد