خانمە پێشكەشكاری شۆخوشه‌نگی ناوداری كورد (ئەژین ئازاد)، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام نوێترین وێنەی بڵاو کردووه‌ته‌وه و به ستایلێكی نوێوه ده‌ركه‌وتووه، هه‌وادارانی پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن ئه‌و وێنه‌یه‌ی بۆ كێ گرتووه و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ناوی چییه؟
خانمە پێشكەشكاری پێشووی کەناڵی کوردسات (ئەژین ئازاد)، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نامه ئاماهیهكی بۆ كه‌سی به‌رانبه‌ری ناردووه به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ناوی كهسكهی بهێنێت و له‌سه‌ری نووسیوه : "خۆشم ئەوێیت!لەبەر ئەوەی پربە دڵی من خوڵقاویت♥️".
ئەژین لە لاپەرەی خۆی لە ئینستگرام وێنەیەكی خۆی بڵاو كردووەتەوە وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت ستایلی قژی گۆڕیوە و هەروەها (عەدەسە) خستووەتە سەر پێلووی چاوی، به‌شێكیش لە هەوادارانی وەسفی جوانییەکەی دەکەن.
ئه‌و خانمه ئێسته وازی له كاری پێشكه‌شكاری و ڕاگه‌یاندن هێناوه، خه‌ریكی كاری مۆدێله و به هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه ڕۆژانه ڕێكلامی بازرگانی بۆ ماڕكه‌كانی جلوبه‌رگ ده‌كات و ئێسته زۆرترین داوكاری له لایه‌ن بڕانده‌كانه‌وه بۆ ده‌چێت.
بەشێك له هه‌وادارانی پێیان وایە ئەم ستایلەی وێنه‌كه‌ی پێوه گرتووه ئەژین زۆر جوانە و لە ڕوخساری هاتووە، زیاتر له كچێكی وروژێنه‌ر ده‌چێت.
بەشێكی تریش پێیان وایە ئەم ستایلە جوان نییە و خانمان دەبێت قژیان خاو بێت، بۆ ئەوەی سەرنجڕاكێش دەربكەون.
ئەژین ئازاد، پێشتر پێشکەشکاری کەناڵی کوردسات بوو، بەڵام ئێسته کاری مۆدێل دەکات، لەدایک بووی شاری سلێمانییە.