به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌وروپا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست و بارسته هه‌وایه‌كی سارد ده‌بێ، له هه‌ولێر ئاسمان له نێوان هه‌وری ته‌واو و نیمچه هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ باران بارین له هه‌ندێ ناوچه به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان ڕێژه‌كه زیاتره و به‌فر بارین له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاویی هه‌یه به تایبه‌تی له‌كاته‌كانی شه‌و، له سلێمانی ئاسمان له نێوان هه‌وری ته‌واو و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری باران بارین له هه‌ندێ ناوچه، له هه‌ندێ ناوچه ئه‌گه‌ری به‌فر بارین له ناوچه شاخاوییه‌كان به تایبه‌ت له كاته‌كانی شه‌و هه‌یه، له دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ باران بارینێكی مام ناوه‌ند له ناوچه شاخاوییه‌كان ڕێژه‌ی باران بارینه‌كه زیاتره و به‌فر بارین له ناوچه شاخاوییه‌كان و سه‌نته‌ری پارێزگا له شه‌و بوونی ده‌بێ، له كه‌ركووك ئاسمان له نێوان هه‌وری ته‌واو و نیمچه هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌باران له هه‌ندێ ناوچه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی به‌هه‌مانشێوه ئاسمان له‌ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌وروپا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست و بارسته هه‌وایه‌كی سارد ده‌بێ، له هه‌ولێر ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێ، له هه‌ندێ ناوچه به‌تایبه‌تی ناوچه شاخاوییه‌كان ڕێژه‌ی باران زیاتر و به‌فر بارین له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی بوونی ده‌بێ و خێرایی با زیاد ده‌بێ، له سلێمانی ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێ، له هه‌ندێ ناوچه به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان ڕێژه‌ی بارانه‌كه زیاتر و به‌فر بارین له ناوچه‌ی شاخاوی و سه‌نته‌ری پارێزگایش ئه‌گه‌ری بارینی هه‌یه، خێرایی با زیاد ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارانێكی مامناوه‌ند و له ناوچه شاخاوییه‌كان ڕێژه‌ی باران بارین زیاتره و به‌فر بارین له ناوچه شاخاوییه‌كان و له‌سه‌نته‌ری پاریزگایش بوونی هه‌یه، خێرایی با زیاد ده‌بێ، له كه‌ركووك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ باران بارینێكی مامناوه‌ند و زیادبوونی خێرایی با. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 12 پله و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.