ئاڵایه‌كی به‌ریتانیا كه له یه‌كێك له شه‌ڕه‌كانی ساڵی 1805 به پاپۆڕێكه‌وه هه‌ڵواسرابوو، پارچه‌یه‌كی لێ هه‌ڵگیرا و به نیو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا.
له خانه‌ی سوپبی زیادكردنی به‌ریتانیادا، پارچه‌یه‌ك له ئاڵای به‌ریتانیا به 408 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا، كه به نزیكه‌ی ده‌كاته نیو ملیۆن دۆلار، یان 297 هه‌زار پاوه‌ند.
مێژووی ئه‌م ئاڵایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1805 كه له‌سه‌ر پاپۆڕی "ڤیكتۆری" هه‌ڵواسرابوو، له كاتی یه‌كێك له به‌هێزترین جه‌نگه‌كانی دژی فڕه‌نسا و ئیسپانیا كه به سه‌ركردایه‌تی لۆرد نێڵسۆنی پاشای ئه‌وسای به‌ریتانیا ئه‌نجام درابوو، كاپتنی ئه‌و پاپۆڕه ویستبووی ئاڵای وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگرێته‌وه، به‌ڵام بینی به ته‌قه‌مه‌نی و فیشه‌ك پارچه بووه، له‌به‌رئه‌وه پارچه‌یه‌كی بچووكی بۆ یادگاری لێ هه‌ڵگرت.
له‌و كاته‌وه ئه‌م پارچه ئاڵایه له مۆزه‌خانه‌كان پارێزراوه، تا له زیادكردنێكدا ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو فرۆشرا كه له‌گه‌ڵیدا چه‌ند نامه‌یه‌كی دڵداری لۆرد نێڵسۆن پاشای به‌ریتانیای تێدابوو كه بۆ ئێما هاملتۆنی خۆشه‌ویستی ناردووه.