ئاسانترین ڕێگە بۆ چارەسەری برینی ناو دەم

:: PM:01:14:18/01/2018 ‌
برینی دەم لەكاتی خۆراك خواردن و بە درێژایی كات، ئازارێكی زۆر  دروست دەكات، ئەم برینە زۆر كات لەسەر لێو یان زمان و ناوەوەی ڕوومەتەكان دروست دەبێت، هۆكاری دیاری ئەم نەخۆشیە بوونی فشاری دەروونیە لەگەڵ ئەوەش دا تا ئێستە هۆكارێكی پزیشكی گونجاو نەدۆزراوەتەوە بۆ ئەم كێشەیە.

لەناو نەچوونی بەكتریای زیانبەخشی ناو دەم هۆكارێكی سەرەكی دروستبوونی ئەم برینەیە، بۆ نەهێشتنی بەكتریای ناو دەمیش، پێویستە ئاو و خوێ تێكەڵی یەكتر بكەم و دەمتانی پێ بشۆن، دوو كەوچك خوێ بكە ناو كوپێك ئاوی گەرم، دواتر لە دەمی وەربكەن و بیكەنە دەرەوە.
 
دەتوانن سەهۆڵیش بۆ چارەسەركردنی ئەم جۆرە برینە بەكاربێنن،  چونكە سەهۆڵ ئازارەكە سڕ دەكات و ڕێگە لە هەڵئاوسان دەگرێت. باشتر وایە لەكاتی دروستبوونی برینی دەمدا ئاوی زۆر سارد بخۆنەوە، چونكە ئازاری برین كەم دەكاتەوە و تا دەتوانیت بەدوور بە لە خواردنەوەی خۆراكی گەرم و ئاوی گەرم، چونكە ئازارەكەی زیاتر دەبێت.

ڕێگەیەكی تری چارەسەری ئەم كێشەیە بەكارهێنانی هەنگوین و لیمۆ یان سۆدەیە، چەند دلۆپێك ئاوی لیمۆ و كەوچكێك سۆدە بخەنە ناو كەوچكێكی گەورە ئاوی سارد و كەوچكێك هەنگوینیشی تێ بكەن و لەدەم غەرغەرەی پێ بكەن، پێویستە ئەم گیراوەیە رۆژی دووجار بەكاربهێنرێت بەیانیان و ئێواران، بەمشێوەیە بەخێرایی برینكە چاك دەبێتەوە و كۆتایی دێت.

سەرچاوە/ healthdigezt


وشە - ئاوات ئازاد