پۆلیسی شارۆكه‌ى شاره‌زوور، له ڕایگه‌یاندراوێكى فه‌رمیدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "شوه" كه‌وتووه ڕایگه‌یاندووه كه دره‌نگانى شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه كرێكارێكی گه‌نج له‌شارۆكه‌ى شاره‌زوور گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى پۆلیسى شاره‌زوور كرێكاره‌كه ته‌مه‌نی 15 ساڵه ناوی (ب.ح)ه، و له كاتی تێكردنی كۆنكرێت بۆ پڕۆژه‌یه‌ك كاره‌با لێیداوه و گیانى سپاردووه، هیچ هۆكارێكى تر‌ى له پشته‌وه نه‌بووه.
پۆلیس ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرددوه كه ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر.
ناوچه‌ى دەشتی شارەزوور دەشتێکی گەورەی کوردستانە لە پارێزگای سلێمانیدایە کە کەوتووەتە نێوان شارى سلێمانی و دەربەندیخان.