زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی نازانن چۆن سه‌وزه له ناو به‌فرگر هه‌ڵگرن و تێك نه‌چێت، بۆیه چه‌ندان جۆری جیاواز ڕێگه تاقی ده‌كه‌نه‌وه و سه‌ر ناگرێت.
كاتێك سه‌وزه ده‌مێنێته‌وه، به ماوه‌یه‌كی كورت تێك ده‌چێت و بۆگه‌ن ده‌كات، هه‌ندێك جاریش بۆنی ناو به‌فرگر به ته‌واوی ناخۆش ده‌كات و ده‌بێته هۆی تێكچوونی بۆنی خواردنه‌كانی تریش، له‌به‌ر ئه‌وه ژنان هه‌ڵگرتنی سه‌وزه‌یان لێ بووه به كێشه‌یه‌كی گه‌وره و ئه‌سته‌مه بتوانن به ئاسانی له جێیه‌ك هه‌ڵی بگرن كه بۆ ژه‌می دواتر شیاوی خواردن بێت.
به ئه‌نجامدانی چه‌ند فێڵێك، ده‌توانی سه‌وزه‌كه‌ت باشتر هه‌ڵگریت و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر بیهێڵیته‌وه، ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كه له هه‌ڵگرتنی سه‌وزه‌ی مه‌عده‌نووس له ناو به‌فرگر:
دوای ئه‌وه‌ی ژه‌مێكی باشت له‌و مه‌عده‌نووسه چاككراوه خوارد، ده‌ته‌وێت ئه‌وه‌نده‌ی ماوه هه‌ڵیبگریت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌وزه‌ی مه‌عده‌نووسه‌كه بخه ناو نایلۆنێكی هه‌ڵگرتنی گۆشت و خواردنه‌كانه‌وه، ئینجا كه‌وچكێكی كانزایی یان زیاتر بخه ناو ئه‌و نایلۆنه‌وه و سه‌ره‌كه‌ی گرێ بده.
ئه‌م كه‌وچكه كانزایه، یارمه‌تی ده‌دات هه‌موو ئه‌و ئاوه‌ی به گه‌ڵاكانی مه‌عده‌نووسه‌كه‌وه نووساوه، لێ ببێته‌وه و له تێكچوون و بۆنكردن بیپارێزێت.