ئینتەر میلان بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی بەرشەلۆنە كرد

:: PM:06:25:20/01/2018 ‌

رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ شەموو ئاشكرایان كرد یانەی ئینتەر میلان بەشێوەی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ رافینیا ئەلكانتارای بەڕازیلی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئیمزا كردووە.

رۆژنامەی (لاگازێتا دیلۆ سپۆڕت) بڵاوی كردەوە: گرێبەستەكەی ئینتەر میلان لەگەڵ رافینیا بەشێوەی خواستنە بۆ ماوەی 6 مانگ لەگەڵ ئەگەری كڕینی بەشێوەی یەكجاری بۆ وەرزی داهاتوو بە بەهای 30 ملیۆن پاوەن.

رۆژنامەكە جەختیشی كردەوە رافینیای تەمەن 24 ساڵ بۆ یارییەكەی سبەی یانەی ئینتەر میلان بەرامبەر یانەی رۆما لە خولی ئیتاڵیا لەنێو یاریگە ئامادە دەبێت، بەڵام بەشداری یارییەكە ناكات و رەنگە بۆ یاریی داهاتووی یانەكە یاریی بكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م