شه‌وى سوورى سه‌رۆكه‌كان بابه‌تێكى گه‌رمى راگه‌یاندن و خه‌ڵكه، سه‌رۆكى پێشترى ئه‌مه‌ریكا بیل كلنتن له‌گه‌ڵ مۆنیكا لویسنكى پێوه‌ندى هه‌بوو، خه‌ریك بوو ئه‌م پێوه‌ندییه ژیانى سیاسیى كلنتن و ژیانى خێزاندارى له‌ناو به‌رێت، ئه‌م رووداوه به جۆرێكى تر له‌گه‌ڵ ته‌ره‌مپ دووباره ده‌بێته‌وه به هه‌ندێك جیاوازییه‌وه.
لوینسكى فه‌رمانبه‌رى كۆشكى سپى بوو، كلینتنیش ئه‌و كاته‌ى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌بوو، سه‌رۆك بوو، هه‌رچه‌نده هه‌وڵى دا نه‌یتوانى لوینسكى بێده‌نگ بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ى تره‌مپ له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تى نه‌بووه، ژنه‌كه‌ش پۆرنۆستاره واته ئه‌ستێره‌ى فیلمه سێكسییه‌كانه.
هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرێت تره‌مپ 130 هه‌زار دۆلارى به‌و ژنه داوه بۆ ئه‌وه‌ى بێده‌نگ بێت، كه‌چى ستورماى دانیالز كه ناوى ژنه‌كه‌یه نه‌یتوانیوه بێده‌نگ بێت و دواجار له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ گۆڤارى ئێن تاچ باس له یه‌كه‌م شه‌وى سوورى خۆى ده‌كات له‌گه‌ڵ تره‌مپ.
یه‌كه‌م دیدارى تره‌مپ و ستورماى دانیالز له ساڵى 2006 بووه، كاتێك هه‌ردووكیان له یارى گۆڵڤ ئاماده بوون، تره‌مپ داواى له‌و ژنه كردووه، له‌دواى بچێته ژوورێكى هوتێل ئه‌میش به‌دواى چووه، به‌مشێوه‌یه چیرۆكى پێوه‌ندییه‌ك دروست ده‌بێت كه تا ساڵى 2010 به‌رده‌وام بووه.
دانیالز له‌باره‌ى تره‌مپه‌وه ده‌ڵێ، "ویستم باسى هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام گوتى له ژنه‌كه‌م نیگه‌ران مه‌به". دواتر ده‌ڵێ "به‌منى گوت تۆ نایابى". ئه‌و ژنه ده‌ڵێ، "له ماوه‌ى پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ تره‌مپ ژماره‌ى ته‌له‌فۆنه‌كه‌یم نه‌زانیوه، له رێى پاسه‌وانێكى و دواتریش له رێى ژنه سكرتێره‌كه‌ى له باڵه‌خانه‌ى ئۆفیسه‌كه‌ى تره‌مپ یه‌كترمان بینیوه". له‌باره‌ى پێوه‌ندى سێكسى و گه‌رموگوڕى دانیالز ده‌ڵێ، "بابه‌ته‌كه زۆر شێتانه و سه‌رنجڕاكێش نه‌بوو، چاوه‌ڕوانى چى له پیاوێكى له‌و ته‌مه‌نه ده‌كرێت".