ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، بۆ یه‌كه‌م جار به ئاماده‌بونی قایمقامی ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه و به هاوكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌سته‌ی خانمانی شاری هه‌ڵه‌بجه بۆ یه‌كه‌م جار بازاڕی خانمانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرایه‌وه كه له بازاڕه‌دا چه‌ندان جۆری به‌رهه‌می ده‌ست ڕه‌نگینی خانمان و خواردنی كورده‌واری و فۆلكلۆری نمایش ده‌كرا.
ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگه‌یه بۆ زیاتر پاڵپشتی كردنی خانمان و متمانه بوونه به خۆیان.
هه‌ڵه‌بجه به یه‌كێك له شاره گه‌وره و گرنگه‌كانی كوردستان داده‌نرێت و ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی درێژی ٤٦ی پله‌ی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ردوو بازنه‌ی پانی 35 - 36 پله‌ی باكوور و 83 كیلۆمه‌تر له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانیه‌وه دووره. ڕووبه‌ره‌كه‌ی 1599 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه.
هه‌ڵه‌بجه له باكووری ڕۆژهه‌ڵات و باشووره‌وه، به چیاكانی هه‌ورامان و شنروێ و باڵامبۆ ده‌وره‌دراوه، به درێژایی 75 كیلۆمه‌تر هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران دا.