بۆنبڕه‌كانى هه‌ولێر ناوبانگى مێژووییان هه‌یه و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك گیا و ده‌رمانى سروشتى كار ده‌كه‌ن به تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌رى ترسى منداڵ، "سه‌ید ماجید" پیاوێكه له هه‌ولێر كه ناوبانگى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه و ده‌ڵێت ڕۆژانه 50 بۆ 60 منداڵ دێنن بۆ دووكانه‌كه‌م به‌مه‌به‌ستى زانینى ئه‌وه‌ی ئایه ئه‌و منداڵه ترساوه یان نا.
سه‌ید ماجید بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌دات كه، "ته‌نیا به بۆنكردنی ناو له‌پی منداڵ، ده‌زانم چ نه‌خۆشییه‌كی هه‌یه و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ى چییه. ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی چاره‌یان ده‌كه‌م بریتین له ترسان و بۆنكردن و وشكه بیرۆ و ته‌ڕه بیرۆ و زه‌رتك و بالۆك و مێخ و كۆكه‌ڕه‌شه. هه‌ر نه‌خۆشییه‌كیش چاره‌سه‌رێكی هه‌یه و ئه‌و پیشه‌یه له باوباپیرانمان بۆمان ماوه‌ته‌وه".
ئه‌و بۆنبڕه ده‌ڵێ، "بۆ نموونه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه ترسابێ، ئه‌وه ناو له‌پی بۆنی خه‌یاری لێ دێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆنی كردبێ ئه‌وه بۆنی ترشه‌ڵۆكی لێ دێت، هه‌رچى زه‌رتكیشه به ڕۆنی ماسی و ڕازیانه چه‌ور ده‌كرێت، به رۆژێك و دووان چاك ده‌بێته‌وه".
"به‌ڵام ماوه‌ی هه‌شت ساڵه بۆنكردنی منداڵ نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه منداڵه‌كانی ئێسته زۆر پاكترن له جاران، به‌هۆی حه‌فازه و پێداوستییه‌كانی تر، هه‌روه‌ها رۆژانه خه‌ڵك زۆر سه‌ردانم ده‌كه‌ن، بۆیه چه‌ند شاگردێكم هه‌یه، به‌ڵام شاگرده‌كان ته‌نیا به‌رده‌ستیم ده‌كه‌ن و ناوله‌پی منداڵ بۆن ناكه‌ن" ماجید وای گوت.
بۆنبڕه‌كه‌ى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات كه زۆربه‌ی كات خۆی له دووكانه بچكۆلانه‌كه‌یه، چونكه له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان سه‌ردانی ده‌كه‌ن و له مووسڵ و خوارووی عێراقیش دێنه لای. ئه‌و ته‌نیا منداڵ چاك ناكاته‌وه، به‌ڵكو وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "گه‌وره‌ش دێنه لاى ترساون و چاكیان ده‌كاته‌وه".
سه‌ید ماجید به‌گوته‌ی خۆی، "تا ئێسته چاره‌سه‌ری یه‌ك ملیۆن منداڵم كردووه، ئه‌وانه‌ی دێنه لام زۆربه‌ی كچن و كه‌مێكیان كوڕن، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به‌كاریان دێنم ده‌رمانی سروشتین وه‌ك رازیانه كه له كوردستانی خۆشمان هه‌یه، به‌ڵام من ئوردنییه‌كه‌ی به‌كار دێنم".
ئه‌م بۆنبڕه بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك ئه‌گه‌ر ده‌ستی بۆن بكات بڕى 10 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستی بۆن نه‌كات، پێنح هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.
هه‌ولێر/ عه‌بدوڵا مه‌رزانى