شه‌ڕێكى گه‌وره به ناوى شه‌ڕى داعش له سووریا ده‌ستى پێ كرد، له‌گه‌ڵ نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و هێزه‌ش شه‌ڕه‌كه له چوارچێوه‌ى خۆى ده‌رده‌چێت و ده‌ڕواته قۆناغى ساغكردنه‌وه‌ى سیاسه‌ته زلهێزه‌كانى هه‌رێمه‌كه و دنیا.
له نیوه‌ى دووه‌مى ساڵى 2014 هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى جه‌نگى له دژى داعش له عێراق و سووریا راگه‌یاند، هه‌ر به‌و بیانووه‌ش كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌ته‌كانى ناوچه‌كه و زلهێزه‌كانى دنیا به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ رژانه ناو ئه‌و جه‌نگه‌ى سووریاوه. دواجار دواى تێپه‌ڕبوونى دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه، رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌سه‌ڵاتى له زۆربه‌ى شوێنه‌كان نه‌ماوه و ته‌نیا وه‌ك گرووپێكى په‌رته‌وازه ماوه‌ته‌وه.
كه‌چى ئه‌و هێزانه‌ى به ناوى هاوپه‌یمانان له جه‌نگى دژى داعش هاتنه سووریا، ئێسته خه‌ریكی ساغكردنه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌كانیانن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێگه‌ى خۆیان له ناوچه‌كه جێگیر بكه‌ن.
له هه‌رێمه‌كه هه‌ریه‌كه له توركیا و ئێران و سعوودیه و قه‌ته‌ڕ به‌راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هانى گرووپه جیاوازه‌كانى ناو گۆڕه‌پانى شه‌ڕى سووریا ده‌ده‌ن، توركیا چه‌ند لایه‌نێكى توندڕه‌وى ئیسلامى، ئێران پاڵپشتى گرووپه شیعییه‌كان و رژێمى ئه‌سه‌د ده‌كات، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌یه سعوودیه و قه‌ته‌ڕ به ناڕاسته‌وخۆ هانى هه‌ندێك گرووپ بده‌ن.
له‌ڕووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌وه‌ى به به‌ره‌ى هاوپه‌یمانان ناسراوه، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت و ئه‌وانیش هاوكاری به‌شێك له هێزه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن، رووسیاش به هه‌مانشێوه له به‌رانبه‌ردا پاڵپشتى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كات.
چاودێرانى ستراتیجى به‌دوورى ده‌زانن جارێ پشێوى و شه‌ڕى لابه‌لا له نێوان ئه‌و هێزانه ته‌واو بێت، چونكه هه‌ر یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ى كه‌وتوونه‌ته ناو زۆنگاوى جه‌نگى سووریا، دواى داعش جه‌نگى تر له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى تر دروست ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات جه‌نگه‌كانى سووریا به‌ره‌و ئاقارێكى تر بڕوات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسیارى سه‌ره‌كى هه‌ر ئه‌وه‌یه: "ئایا داعش له كوێى ئه‌م رووداوانه ده‌وه‌ستێ؟".
سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوو، توركیا ئۆپراسیۆنێكى له دژى هێزه كوردییه‌كان ده‌ست پێ كرد، بیانووى توركیا ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێ ترسناكیى ئه‌و گرووپانه له سنووره‌كانى دوور بخاته‌وه كه به تیرۆریستیان ده‌زانێ، زۆر خوێندنه‌وه بۆ هۆكاره‌كانى ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ى توركیا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێوه‌ست بێت به‌داعشه‌وه، له یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌ركانى توركیا باس له‌وه كرا، له یه‌كه‌م رۆژى ئۆپراسیۆنه‌كه هێرش كراوه‌ته سه‌ر پێگه‌كانى یه‌په‌گه و داعش، واته وشه‌ى داعش له به‌یاننامه‌كه بوونى هه‌بوو، ئه‌گه‌رچى له‌سه‌ر زه‌ویدا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونى داعش نه‌بوو، كه گوایه له عه‌فرین و ناوچه سنوورییه‌كان هێرشیان كرابێته سه‌ر.
دواى ئه‌م به‌یاننامه‌یه رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو و دوێنێ دووشه‌م، راگه‌یاندنه‌كانى توركیا ده‌نگگۆى ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه، گوایه یه‌په‌گه هه‌ندێك له‌چه‌كداره‌كانى داعشیان ئازاد كردووه كه پێشتر ده‌زگیزار بوون. یه‌كێك له‌وانه رۆژنامه‌ى یه‌نى شه‌فه‌قى توركیا كه رۆژنامه‌یه‌كى نزیك له ئاكپارتییه و رادیكاڵانه داكۆكى له ئه‌ردۆغان ده‌كات نووسیویه‌تى، ئه‌گه‌رى هه‌یه یه‌په‌گه ئه‌و چه‌كدارانه ئازاد بكات وه‌ك فشار له‌سه‌ر توركیاى به‌كار بهێنێ.
به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات كه به هه‌سه‌ده ناسراوه، له زارى به‌رپرسه‌كانى دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌م هێرشانه‌ى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین سه‌ركێشییه‌كه له‌وانه‌یه هاوكار بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش. ئه‌و لێدوانانه‌ى یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده ته‌واوى پێچه‌وانه‌ى ئه‌و وێنه‌یه‌ى راگه‌یاندنى توركیا بوو، لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌ڵێن به هۆى پشێوییه‌كان له‌وانه‌یه رێكخراوه‌كه‌ى داعش تواناى هه‌ڕه‌شه‌كردنى بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
له‌باره‌ی لێدوانه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان، له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ سكاى نیوز كه شه‌وى رۆژى یه‌كشه‌م په‌خش كرا، برێت مه‌كگۆرك نێرداوى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگى دژى داعش ده‌ڵێ، "جه‌نگى دژى داعش ته‌واو نه‌بووه".
له به‌شێك له قسه‌كانى مه‌كگۆرك، ئه‌م بارودۆخه‌ى له عه‌فرین هه‌یه چه‌ندان ئاڵنگاریى تر دروست ده‌كات. له دیمانه‌كه‌دا مه‌كگۆرك دووپاتى كرده‌وه، "خراپترین شت كه ئێسته ئه‌نجامى بده‌یت ئه‌وه‌یه له سووریا جه‌نگ له دژى داعش په‌رته‌وازه بكه‌یت، به‌ڵام بۆ توركیا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه جه‌نگى دژى داعش ده‌بێت له پێش هه‌موو شتێك بێت".
له هه‌موو لێدوانه‌كانى سه‌ره‌وه كه هى هه‌رسێ لایه و باس له مه‌ترسى داعش ده‌كه‌ن. بێ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر زه‌وینه‌ى واقیع به‌ڵگه‌یه‌كى به‌رده‌ست بۆ بوونى داعش له هاوكێشه‌كه هه‌بێت، بۆیه پرسیارى گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه، "ئایا داعش وه‌ك دێوه‌زمه‌یه‌ك ده‌بێت لایه‌نه‌كان یه‌كترى پێ ده‌ترسێنن و یه‌كترى پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، یان له رۆژانى داهاتوودا به حیسابى لایه‌نێكى زلهێز داعش دووباره ده‌خرێته هاوكێشه‌كه‌وه؟".