رۆناڵدۆ بەشێوەیەكی تایبەت رۆژی لەدایكبوونی خۆشەویستەكەی گێڕاوە

:: AM:10:16:30/01/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەشێوەیەكی تایبەت پیرۆزبایی رۆژی لەدایكبوونی 24 ساڵەی جۆرجینا رۆدریگیزی خۆشەویستی گێڕاوە.

شەمووی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگە و جەماوەری لەنێو یاریگەی مستایا لە گەڕی 21ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا بە ئەنجامی 1-4 گۆڵ لە یانەی ڤالێنسیای بردەوە.

رۆژی بەڕێوەچوونی یارییەكە هاوتا بووە لەگەڵ رۆژی لەدایكبوونی 24 ساڵەی جۆرجینای نمایشكاری ئیسپانی و خۆشەویست و دایكی منداڵەكەی رۆناڵدۆ.

لەگەڵ لێدانی فیكەی تەواوبوونی یارییەكە، رۆناڵدۆ دەستی جۆرجینای گرتووە و بردوویەتی بۆ یەكێك لە بەناوبانگترین دورگە گەشتیارییەكان بۆ ئەوەی لەگەڵیدا ئاهەنگی لەدایكبوونی بگێڕێ.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: رۆناڵدۆ بۆ ئاهەنگی رۆژی لەدایكبوونی جۆرجینا گەورەترین ڤێلای دورگەكەی گرتووە كە نزیك بووە لەسەر دەریاوە و رۆژێكی تەواو بەتەنیا تێیدا ماونەتەوە.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد بۆ شەوەكەی رۆناڵدۆ لەگەڵ جۆرجینا چوونەتە بەناوبانگترین چێشتخانەی دوورگەكە و لەوێ بەیەكەوە كێكی لەدایكبوونیان شكاندووە.

جێی باسە رۆناڵدۆ ماوەی نزیكەی دوو ساڵە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ جۆرجینا داناوە و ئێستاش خاوەن منداڵیكن بەناوی ئەلانا مارتینا و بەیەكەوە لەگەڵ سێ منداڵەكەی تری رۆناڵدۆ لە شاری مەدریدی پایەتەختی ئیسپانیا ژیان بەسەر دەبەن.












وشە - ئامانج ئه‌كره‌م