ئەم جۆرە چپسە قەدەغە كرا.. مارمێلكەی تێدا دۆزراوەتەوە

:: PM:02:57:20/11/2016 ‌

ئاژانسی پاراستنی تەندروستیی خۆراك لە كۆریای باشوور، بڕیاری دا بە شێوەیەكی كاتی فرۆشتنی چپسی پەتاتەی جۆری بەناوبانگی "برینگلز" كە لە وڵاتی مالیزیاوە هاودە دەكرێت، قەدەغە بكات.

بە گوێرەی زانیارییەكان، هۆكاری قەدەغەكردنی ئەو جۆرە چپسە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە لە ماوەی رابردوودا، لەناو یەكێك لەو قوتووە چپسانە لاشەی مارمێلكەیەك دۆزراوەتەوە.

لەوبارەیەوە وەزارەتی پاراستنی تەندروستیی خۆراك، رای گەیاندووە كە بڕیاریان داوە بەوەی دەبێت كۆمپانیای Nongshim كە پێشتر ئەو چپسەی هاوردە كردووە، هەڵبستێت بە كشاندنەوەی سەرجەم قوتووە چپسەكان لە بازاڕەكانی ئەو وڵاتەدا كە لە رۆژی دووی یۆلیۆ/تەمووزدا لە مالیزیا بەرهەم هێنراون، چونكە ئەو قوتوو چپسەی كە مارمێلكەكەی تێدا دۆزراوەتەوە، مێژووی بەرهەمهێنانی ئەو رۆژەی لەسەرە.

هاوكات وەزارەتی ناوبراوی وڵاتەكە ئەوەشی راگەیاندووە، كە ئەو بڕە چپسەی دەبێت كۆمپانیاكە بیكشێنێتەوە، بریتییە لە چوار 410 كیلۆگرام چیپسی قوتوو.

سەرچاوە: rt


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی