خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی به جلێكی سه‌وزی كراوه له نوێترین ئه‌ڵقه‌ی پڕۆگرامه‌كه‌یدا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیوویه‌تی: "به هه‌موو توانم هه‌وڵده‌ده‌م دڵی ئێوه خۆش بكه‌م، چاوه‌ڕوانی نوێترین ئه‌لقه‌ی پڕۆگرامهكهم بن".
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی نازناوی ده‌ركردووه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی به‌رنامه تازه‌كه‌ی ده‌ست پێ كردووه به‌و شێوه‌یه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه.