ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد "هه‌ڵكه‌وت زاهیر" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی و هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی ئێرانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و بووه‌ته جێی سه‌رنجی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان.
وێنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "نیدا رووزه" كه به نیازن نوێترین به‌رهه‌م به‌م زووانه بڵاو بكه‌نه‌وه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاوازدانه‌ری كورده، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی سه‌تان ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن خانمه هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه به‌رهه‌مه‌ێنراوه.