خاوەنی ئەم وێنەیە لە هەولێرە

:: PM:05:30:15/02/2018 ‌

زۆرێك لە ئێمە كاتێك وێنەیەكی سەرنج ڕاكێش و جوانی سروشتی كوردستان یان وێنەیەكی كاریگەر دەبینین هەرگیز نەمان پرسیوە وێنەگرەكە كێیە، وێنەگرانی خاوەن وێنە جوانەكان بە سەربازی ون دەزانرێت و هەندێك وێنەش هەیە لە وڵاتان بووەتە هێما.

فەیسەڵ حەسەن قادر یەكێكە لە وێنەگرە كۆنەكانی شاری هەولێر بە گوتەی خۆی چوارەمین كۆنترین وێنەگری شاری هەولێرە، ماوەی 37 ساڵە كاری كڕین و فرۆشتن و چاكردنەوەوەی كامیرا دەكات.

فەیسەڵ بۆ "وشە" دەڵێت، سەرەتا لە كاری كڕین و فرۆشتنەوە دەستم پێكرد، ئەو كات ئەو جۆرە كامێرایانە هەبوو وەك (كۆداك و پۆڵۆرایت و كیس و زینەت و رێڤلێكس)  ئەو كامێرایانە وەك ئەوانەی ئێستە نەبوو راستەوخۆ وێنەكە بگرێ كار پی كردنی گران بوو  ئەو كەسەی بەكاری دەهێنا دەبوایە باش شارەزابێت.

وێنەگرەكە ئاشكرای دەكات جگە لە كڕین و فرۆشتنی كامێرا كڕین فڕۆشتنی رادیۆش دەكەم وە كامێرای ڤیدیۆش مامەڵەی پێوە دەكەم، هەروەها هونەری فۆتۆگرافیش  ئارەزوو دەكەم.
   
"شێوازەكانی وێنەگرتن لە هەموویان كارم كردووە وەك وێنەی كەسی و وێنەی مایكرۆ و وێنەی سروشتی كار لە هەموو شێوازەكانی وێنە كردووە و بە هەزارەها كامێرام گۆریوە ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە من كاری كرین و فرۆشتنی كامێراش دەكەم" وێنەگرەكە وای گوت. 

فەیسەڵ 23 پێشانگەی كردووەتەوە لە هەموو جۆرەكانی وێنەگرتن  وەك سروشتی و كەسی و فەلەكی و  لە چەندان پێشانگە بەشداری كردووە.

یەكێك لە وێنەكانی فەیسەڵ وێنەی پیاوە هەژارەكەییە كە لە بەشێكی زۆری سەندیكا و ڕێكخراوەكان وەك هێما بۆ بەرگری لە هەژاران بەكار هاتووە.

هەولێر/ عەبدوڵا مەرزانی























وشە - رامیار جەواد