چای نه‌عنا یه‌كێكه له چا خۆش و به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروسی جه‌سته و پاراستنی له نه‌خۆشی، چونكه ئه‌م چایه سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات و هاوسه‌نگیی هۆڕمۆنه‌كانی جه‌سته راده‌گرێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی چای نه‌عنا ده‌كات و ده‌ڵێت، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستییه‌وه ئه‌نجام دراوه و روونكردنه‌وه‌یان داوه له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی چای نه‌عنا كه زۆر به سووده بۆ ته‌ندروستی جه‌سته و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م/ چای نه‌عنا سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات: یه‌كێك له سووده گرینگه‌كانی خواردنه‌وه‌ی چای نه‌عنا ئه‌وه‌ی كه به‌رگری جه‌سته زیاد ده‌كات و له نه‌خۆشی ده‌تپارێزێت، پزیشكان ده‌ڵێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م چایه دژه ئۆكسانه‌كانی تێدایه یارمه‌تی به‌رگری جه‌سته ده‌دات بۆ زیادبوونی كاریگه‌ری و له‌ناو بردنی نه‌خۆشییه‌كان و ماده زیانبه‌خشه‌كان.
دووه‌م/ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی هۆڕمۆنه‌كان: كاریگه‌ری دژه ئۆكسانه به‌هێزه‌كان كار ده‌كاته سه‌ر هاوسه‌نگبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هۆڕمۆنه‌كان له جه‌سته‌دا، كه ئه‌م هۆڕمۆنانه‌یش له جه‌سته‌دا چالاك و هاوسه‌نگبوون و یارمه‌تی باشتركردنی باری ته‌ندروستی كه‌سه‌كه ده‌دات و له زۆر نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت.