خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم"، هه‌وادارانى وه‌ك و پێشووتر به (قژلوول) بانگى ناكه‌ن و نازناوێكى تازه‌ى پێ ده‌به‌خشن و به‌مه‌یش شارا دڵخۆش ده‌بێت و له‌به‌ر هاندانى ئه‌وان دوو وێنه‌ى نوێى به نازناوه تازه‌كه‌یه‌وه ده‌گرێت.
شارا، له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دوو وێنه‌ی نوێی خۆی به جلێكی زستانه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و له هه‌ردووكیان گوڵه نێرگزى پێیه و به كچه نێرگز ناوى بڵاو بووه‌ته‌وه.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "به‌هارى شارۆكه‌كانى كوردستان خۆشترین شوێنن بۆ گه‌شتى ئه‌مساڵ".
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی نازناوی ده‌ركردووه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی به‌رنامه تازه‌كه‌ی ده‌ست پێ كردووه به‌و شێوه‌یه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه.