خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی كۆنى خۆی و چه‌ند هاوڕێیه‌كى پێشووى كه‌ناڵى nrt2، بڵاو كرده‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌دا په‌یامێكى كورتى بۆیان ناردووه.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى نووسیویه‌تى: "زۆر بیرتان ده‌كه‌م هاوڕێى باشه‌كانم"، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه دێت به هۆى گرژى و ئاڵۆزیى له كه‌ناڵى ىnrt2 ده‌رچوو و به‌رنامه‌كه‌ى جێهێشت و نه‌توانرا شوێنه‌كه‌ى پڕ بكرێته‌وه.
هه‌وادارانى به گه‌وره‌ییه‌وه باسى وه‌فاى شارایان كردووه كه له‌به‌رانبه‌ر هاوكاره كۆنه‌كانى هه‌یه‌تى.
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی نازناوی ده‌ركردووه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی به‌رنامه تازه‌كه‌ی ده‌ست پێ كردووه به‌و شێوه‌یه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه.