پێوەندی نێوان درێژی باڵا و جەڵتەی مێشك چییە؟

:: PM:10:32:17/02/2018 ‌

زانایان لە زانكۆی كۆبنهاگن بوونی پێوەندیان لە نێوان درێژی باڵای مرۆڤ لە سەردەمی منداڵی و مەترسیی تووشبوونی بە جەڵتەی مێشك لە قۆناغی پێ گەیشتن دۆزیەوە، ئەوان دەڵێن كە كورتی باڵای منداڵ رەنگە نیشانەیەك بێت بۆ زیادبوونی مەترسیی تووشبوونی بە جەڵتەی مێشك.

شارەزایانی تەندروستی زانیارییەكانی 300 هەزار منداڵیان كۆ كردەوە كە تەمەنیان لە نێوان 7-13 ساڵدایە لە نێوان ساڵانی 1930 و 1989 كە دەركەوت ئەو كەسانەی گەشەكردنیان بە 5-7 سانتیمەتر كەمتر بووە لە ئاسایی زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە جەڵتەی مێشك لە قۆناغی پێگەیشتنیان بە رێژەی 11%، ئەوەیش بە پێی كۆواری زانستیی (ساینس دەیلی).

توێژەران ئاماژەیان كرد كە درێژیی مرۆڤ لەلایەن جینەكان و خۆراكی دایكی دووگیان و منداڵەكەیش و تووشبوون بە هەندێك هەوركدن و شێوانەوە دیاری دەكرێت، بۆیە هەندێك لەو هۆكارانە لە رێگەی كاریگەری بۆ سەر درێژی باڵای منداڵ كار دەكاتە سەر مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی مێشكەوە. بۆیە پێویستە گرنگی بە چارەسەركردنی هۆكارانە بدرێت كە باس كران.

سەرچاوە: دجلە تیڤی




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل