له كاتى شه‌هیدبوونى هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له شه‌ڕى دژ به داعش، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى پێنج ملیۆن دینار له ڕێى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و په‌رله‌مانى كوردستانیش بڕى دوو ملیۆن دینارى به كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌به‌خشى، به‌ڵام ماوه‌ى ساڵێكه ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ستاوه, ئێسته هه‌وڵێك هه‌یه ئه‌و هاوكارییه به وه‌جبه به كه‌سوكارى شه‌هیدان بدرێته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" وه‌زیرى پێشمه‌رگه و دارایی رێككه‌وتوون جارێكى تر خه‌رجكردنی ئه‌و هاوكارییه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
نه‌سرین عه‌لى خوشكى پێشمه‌رگه‌ى شه‌هید "ڕێبوار عه‌لى"، براكه‌ی له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى تیرۆرستانی داعش شه‌هید بوو و هه‌ر ئه‌وكات هاوكارییه‌كه‌یان وه‌رگرت، نه‌سرین نایشارێته‌وه كه ئه‌و پێنج ملیۆنه كه‌مێك بارى ئابووریى چاك كردوون و بارقورسى پرسه‌ى براكه‌ی له‌سه‌ر نه‌هێشتوون. بۆیه به‌گوته‌ی ئه‌و "پێدانى ئه‌و پاره‌یه زۆر به كه‌ڵكه بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش".
نه‌سرین بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "كاتێك ڕێبوارى برام شه‌هید بوو، بڕى سێ ملیۆن دینارمان قه‌رز كرد بۆ پرسه‌كه‌ى، چونكه هیچ پاره‌مان نه‌بوو، براكه‌م له ژیاندا خۆشى له خۆى نه‌بینى به‌هۆى ده‌ستكورتییه‌وه، بۆیه پێویسته كه‌سێك له‌پێناو نیشتمان شه‌هید ده‌بێت، پرسه‌یه‌كى شایسته‌ى بۆ دابنرێت".
خوشكى ئه‌و شه‌هیده ئاشكراى ده‌كات كه پێنج ملیۆن دیناره‌كه قه‌رزى پرسه‌كه‌مان پێ دایه‌وه، ئه‌وى تریشی بۆ ژن و منداڵه‌كه‌ى رێبوار خه‌رج كراه، به‌ڵام دووپاتی ده‌كاته‌وه "تا ئێسته دوو ملیۆن دیناره‌كه‌ى په‌رله‌مانمان وه‌رنه‌گرتووه".
هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی شه‌ڕی تیرۆر 2014 تا 2017، هه‌زار و 812 شه‌هیدی دا، كاریگه‌رترین هێزی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش بوو له‌سه‌ر زه‌وی، هه‌ر پێشمه‌رگه بوو بۆ یه‌كه‌مجار له شه‌ڕدا داعشی به‌زاند، چونكه پێشتر روویان له هه‌ركوێی عێراق ده‌كرد، بێ ته‌قه ده‌گیرا.
فوئاد عوسمان گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان, ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌و شه‌هیدانه نه‌خراونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تى شه‌هیدان، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه تۆمار كراون. گوته‌بێژه‌كه بۆ "وشه" گوتی، "نزیكه‌ى هه‌زار و 800 شه‌هید هه‌ن له شه‌ڕى داعش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه تۆمار كراون و نه‌خراونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تى شه‌هیدان، بۆیه پاره‌ى شه‌هیدانه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان خه‌رج ده‌كرێت، لای وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و په‌رله‌مانه، لاى ئێمه تۆمار نه‌كراوه".
لای خۆیه‌وه قادر وه‌تمان ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ "وشه" گوتى، "له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پێشمه‌رگه و وه‌زیرى دارایى گفتوگۆمان كردووه پاره‌ى یارمه‌تى بۆ پرسه‌ى شه‌هیدان جارێكى تر خه‌رج بكرێته‌وه، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ش قبووڵى كردووه و ئاماده‌یى هه‌موو هاوكارییه‌كى ده‌ربڕى بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه و پێدانى ئه‌و بڕه پاره‌یه به كه‌سوكارى شه‌هیدان".
له‌باره‌ى ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریی بۆ خه‌رجی پاره‌كه، قادر دووپتی كرده‌وه كه "وه‌زیرى دارایى روونی كرده‌وه به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ى پێویست، خه‌رجكردنى ئه‌و پاره‌یه وه‌ستاوه، به‌ڵام دڵنیایی دا له كاتی بوونى پاره‌ى پێویست، ئاماده‌ن ئه‌و هاوكارییه خه‌رج بكه‌نه‌وه".
له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان وه‌زیرى دارایى و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له لیژنه‌ى پێشمه‌رگه، چه‌ند زانیارییه‌ك بۆ "وشه" ئاشكرا كراون كه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، پێشنیارى پێدانى پاره‌ى هاوكاری بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان به‌شێوه‌ى به‌ش به‌ش خه‌رج بكرێت، واتا له هه‌رچه‌ند مانگێك پاره‌ى ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكارى شه‌هیدان خه‌رج بكرێت".
له‌باره‌ى ئه‌و پێشنیاره ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى پێشنیاره‌كه‌ى پێ باش بووه و به په‌رله‌مانتاره‌كانى ڕاگه‌یاندووه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له داهاتوودا ئیشى له‌سه‌ر بكه‌ن.
عه‌باس غه‌زالى ئه‌ندامى لیژنه‌ى كاروبارى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، هۆى وه‌ستانى پێدانى دوو ملیۆن دینار هاوكاری له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان ئاشكرا ده‌كات، "وه‌ستانى پێدانى ئه‌و دوو ملیۆنه به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌ى په‌رله‌مانه".
غه‌زالى بۆ "وشه" گوتی، "پێشتر ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان خه‌رج ده‌كرا، په‌رله‌مانى كوردستان بڕه پاره‌یه‌كى وه‌ك بودجه‌ى خۆى بۆ دابین كرابوو بۆ خه‌رجییه‌كان، له‌و بودجه‌یه خه‌رجی ده‌كرد، به‌ڵام به‌رده‌وامى ته‌نگژه‌ى دارایى و په‌ككه‌وتنى په‌رله‌مان، وای كرد ئه‌و بودجه‌یه نه‌مێنێت و په‌رله‌مانیش چیتر نه‌یتوانى ئه‌و هاوكارییه خه‌رج بكات كه پێش ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه درا به كه‌سوكارى زۆرى شه‌هیدان".
به‌گوێره‌ى دواین ئاماره‌كانیش كه "وشه" ده‌ستى كه‌وتووه، نزیكه‌ى هه‌زار خێزان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان بۆ خه‌رج كراوه، ئه‌وه‌شى ماوه‌ته‌وه به‌پێى پلانێك هه‌ر چه‌ند مانگ جارێك به‌شێكى پاره‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یان پێ ده‌درێت و ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانیش تا بودجه‌ى بۆ دابین نه‌كرێت، خه‌رج ناكرێت.