به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، بڕی بارانی 24 سه‌عاتی ڕابردووی له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی شوبات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا خشته‌ی بارانبارینی 24 سه‌عاتی ڕابردووی سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند و به‌پێی خشته‌یه‌كه‌یش له هه‌ولێر له‌و ماوه‌یه‌دا 18.6 ملیم باران باریوه.
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه كه "وشه" وێنه‌یه‌كی له خواره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه له پارێزگای دهۆك 18.5 ملیم باران و له سلێمانی 42.2 ملیم و كه‌ركووك 14.8 ملیم و له هه‌ڵه‌بجه‌یش رێژه‌ی بارانبارین له 24 سه‌عاتدا 28.2 ملیم بووه.
هه‌روه‌ها دوێنێ له سنوورى شارۆكه‌ی كۆیه پردى به‌ستى شڵغه كه دوو شاره‌دێى سێگرتكان و قوشته‌په به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌هۆى بارانی زۆره‌وه ڕووخا، كه ڕێژه‌ی باران بارین له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ئێجگار زۆر بوو.
كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی كردووه كه له ناوچه چیاكانی سنووری هه‌ولێر و سلێمانی به‌فربارین بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ڕێژه‌ی باران بارین له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له زیادبووندایه، گومان ده‌كرێت له‌م دوو ڕۆژه‌ی ئاینده‌دا، لافاو له هه‌ندێك له ناوچه‌كانی كوردستان هه‌ستێت و ڕێژه‌ی بارانه‌كه به‌ره‌و زیادبوون بڕوات.