ئه‌مڕۆ مامۆستایانى خۆپیشانده‌ر له به‌غدا هێرشیان كرده سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى و هێزه‌كانى عێراق هه‌وڵی رێگریى ده‌ده‌ن.
به پێى هه‌واڵێكى سایتى سۆمه‌رییه نیوز، ئه‌مڕۆ له به‌غدا خۆپیشاندانێك له لایه‌ن مامۆستایان ساز كراوه، له دژى بڕینى مووچه‌كانیان. دواتر به‌شێك له خۆپیشانده‌ران هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گاى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى باب موعه‌زه‌م له ناوه‌ڕاستى به‌غداى پایته‌خت.
به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ى سۆمه‌رییه، هێزه ته‌ناهییه‌كان هه‌وڵیان داوه رێگرى له چوونه ژووره‌وه‌ى مامۆستایان بكه‌ن. ژماره‌ى خۆپیشانده‌ران ئاشكرا نه‌كراوه و تا ئێسته‌ش خۆپیشاندانه‌كه به‌رده‌وامه.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سه‌دان مامۆستا له دژى بڕینى به‌شێك له مووچه‌كانیان و وه‌ستانى به‌رزكردنه‌وه و سه‌رمووچه، له به‌رده‌م وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ناڕه‌زایییان ده‌ربڕى.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2018 په‌سه‌ند نه‌كراوه، به‌ڵام له بڕگه‌یه‌كیدا هاتووه، ئه‌مساڵ دواى نه‌مانى جه‌نگى داعش، هیچ بڕێك پاره له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نایه‌ته بڕین كه پێشتر به ناوى هاوكاری حه‌شدى شه‌عبى به‌شێك له مووچه‌كانیان ده‌بڕا.