خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراه‌یم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی و ئه‌و هونه‌رمه‌نده بڵاو ده‌كاته‌وه كه بڕیاره سبه‌ی ئێواره له نوێترین به‌رنامه‌دا پێكه‌وه ئه‌ڵقه‌ی نوێی پڕۆرگرامی "شارا" پێشكه‌ش بكه‌ن.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی: " سبه‌ی ئێواره له به‌رنامه‌كه‌م له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند دیاری قه‌رداغی میوانتان ده‌بین".
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی نازناوی ده‌ركردووه.
شارا ئیبراه‌یم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه.