پێشكه‌شكار لاوی شاری سلێمانی (ساز ئاسۆ)، وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی وته‌یه‌كی به زمانی ئینگلیزی نوسیووه و له ماناكه‌یدا قسه به ژنان ده‌ڵێت به‌مه‌ش كادانهوهی زۆر دروست ده‌كات.
ساز ئاسۆ له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی جیاوازی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نوسیووه: "هه‌ندێك له ژنان له ئاگر ده‌ترسن و هه‌ندێكیان ده‌بن به ئاگر".
ساز ئاسۆ له‌دایكبووی ساڵی 1993ی شاری سلێمانییه، به‌شی بزنسی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی ته‌واو كردووه، ئێسته كاری پێشكه‌شكاری ده‌كات، پێشتر وه‌ك بێژه‌ر له كه ناڵی "ئێن ئاڕتی" كاری ده‌كرد و له چاوپێكه‌وتنێكیشدا ئاشكرای كرد كه ئه‌و خۆشه‌ویستی نییه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك نییه له ژیانیدا یه‌كێكی خۆش نه‌ویستبێت.
ساز پێشتر سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی بۆ هاوسه‌رگیری كردبوو و گوتبووی: "حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م كه‌سێك بێت كه ئاستی خوێندنی به‌رز بێت و ڕۆشنبیر و كراوه بێت و مێشكێكی كراوه‌ی هه‌بێت".
ساز ئاسۆ یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر شاجوانی فه‌رمیی سلێمانی یارجان، و سووكایه‌تی پێ ده‌كات، له كاتێكدا یارجان شاجوانی فه‌رمیی سلێمانییه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراقی دیاری كراوه.