پیلانێكى ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌ دژى شه‌ڕڤانان ئاشكرا ده‌بێت

:: PM:01:32:20/02/2018 ‌

 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا پیلانێكى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ریكا و توركیا بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى شه‌ڕڤانان له‌ شارى منبه‌ج ئاشكرا ده‌كات.

  ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ میانه‌ى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى تورك 24 مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئاشكراى كرد، له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پیلانی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى شه‌ڕڤانان له‌ شارى منبه‌ج، چاوش ئۆغڵو گوتى، "نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا داناوه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌نگه‌ژه‌كه‌".
 
چاوش ئۆغڵو هه‌ندێك له‌ ورده‌كارییه‌كانى پیلانه‌كه‌ى ئاشكرا كرد و گوتى، "لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى نێوان واشنتن و ئه‌نكه‌ره‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌ له‌ مه‌نبه‌ج ده‌ربكه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوون ئه‌وا ئۆپراسیۆنیان له‌ دژ ئه‌نجام ده‌درێت".

 له‌ باره‌ى هه‌ڵوێستى رووسیا له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ى كه‌ توركیا به‌ ناوى چڵه‌ زه‌یتوون له‌ دژى عه‌فرین ده‌ستى پێ كردووه‌، چاوش ئۆغڵو گوتى، "رووسیا له‌ گرنگیى ئۆپراسیۆنى چڵه‌ زه‌یتوون ده‌گات، پێى وایه‌ ئه‌مه‌ریكا هۆكارى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ بووه‌".

ئه‌م رێككه‌وتنه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا دواى ئه‌و سه‌ردانانه‌ دێت كه‌ چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكا بۆ توركیا له‌ هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌نجامیان دا.

سه‌رچاوه‌ / سپوتنیك


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل