شەپۆلێكی تری باران بارین هەرێم دەگرێتەوە

شه‌پۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم شەپۆلەكە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 21ی شوبات، ئەژی چەتۆ بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، شەپۆلێكی باران بارین لە سبەینێوە بەپێی پێشبینییەكان لە هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات.

زیاتر گوتی، شەپۆلی باران بارینەكە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، بەڵام ڕەنگە لە هەندێك ناوچە بارانی پچڕ پچڕ ببارێت و لە هەندێك ناوچەی تر بە لێزمە ببارێت.

پێشبینی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە كە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە و بەو هۆیەشەوە مەترسی وشكەساڵی نەما، بەڵام پێدەچێت شەپۆلی ئەم جارەی باران بارین هاوشێوەی ئەوەی پێشوو بەهێز نەبێت.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:06:22:21/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 4232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌