بڕی بارانی 24 سەعاتی ڕابردوو بڵاو كرایەوە

:: PM:04:18:22/02/2018 ‌
بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی 24 سەعاتی ڕابردووی لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و لە هەولێر لە 24 سەعاتی ڕابردوو زۆرترین باران باریوە.

ئەمڕۆ پێنجەم 22ی شوبات، بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا خشتەی باران بارینی 24 سەعاتی ڕابردووی سەنتەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند و بەپێی خشتەیەكەیش لە هەولێر لەوماوەیەدا 11 ملیم  زیاتر باران باریوە.

هەر بەپێی خشتەكە كە "وشە" وێنەیەكی لە خوارەوە بڵاو كردووەتەوە دەركەوتووە لە پارێزگای دهۆك 5.1 ملیم باران و لە سلێمانی 7.2 ملیم بووە.

هاوكات ئەژی چەتۆ بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، كاریگەری ئەو شەپۆلی باران بارینە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

پێشبینی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە كە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە و بەو هۆیەشەوە مەترسی وشكەساڵی نەما، بەڵام پێدەچێت شەپۆلی ئەم جارەی باران بارین هاوشێوەی ئەوەی پێشوو بەهێز نەبێت.







وشە - سه‌رخێڵ هاشم