خانمه شۆخ و شاجوانی شاری سلێمانی "یارجان"، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێى خۆی له واڵی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاو كرده‌وه، هه‌وادارانی سه‌رسامن به جوان و قه‌شه‌نگیيه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ى كه ده‌ركه‌وتووه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هه‌ژێنێت.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه نوێیه‌كانی شاجوانی سلێمانی له ناوه‌نده هونه‌رى و لاپه‌ڕه هونه‌رییه نافه‌رمییه‌كانى تۆڕه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نازناوێكى نوێیان به "یارجان" به‌خشیووه.
نازناوه نوێیه‌كه‌ى "یارجان"ى شاجوانى فه‌رميى سلێمانى، بووه به "فریشته‌ى جوانى" و هه‌وادارانى پێیان وایه ئه‌م خانمه ڕۆژ به‌ڕۆژ جوانتر و قه‌شه‌نگتر ده‌بێت، له كاتێكدا هۆكارى به‌رده‌وامبوونى له كارى مۆدێل و فاشیۆن، به‌رده‌وام "یارجان" ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌هێزى خۆى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه كێكه له‌و كچانه‌ى زۆرترین هێرشى كراوه‌ته سه‌ر تا به پله‌ى شاجوانى سلێمانى گه‌یشت.
وێنه‌كانى ئه‌مجاره‌ى یارجان به جلى كوردییه‌وه‌یه، وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ستایلى قژیشى به یه‌كجارى گۆڕیووه و هه‌ندێك له هه‌وادارانى ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كێشیشى زیادى كردووه، له‌سه‌ر وێنه‌كانیشى به بۆنه‌ى ڕۆژى هه‌شتى مارسه‌وه پیرۆزبایى له ته‌واوى فانه ژنه‌كانى و نانى كورد و جیهان كردووه.
شنیار ئه‌حمه‌د، ته‌مه‌نی 20 ساڵ ناوة هونه‌رییه‌كه‌ی (یار جان)ه و خوێندكاری زانكۆی سلێمانییه، له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌شێك له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك جوانترین كچی زانكۆكانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به فه‌رمی ئه‌و نازناوه‌ی وه‌رگرت، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواتر به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق كرا به شاجوانی سلێمانی و ئه‌و نازناوه‌ی پێ درا، ناوبراو یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین و جوانترین خانمه‌كانی كاری مۆدێل، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی كات دژایه‌تی ده‌كرێت له‌لایه‌ن كچانی ئه‌و شاره‌وه.