خورما یه‌كێكه له خۆراكه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته، چونكه چه‌ندان ڤیتامین و ماده‌ی خۆراكیی له‌خۆ ده‌گرێت كه ده‌تپارێزن له ماده زیانبه‌خشه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
davidwolfe" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی سێ ده‌نكه خورما ده‌كات به شێوه‌یه‌كی رۆژانه و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه ده‌ركه‌وتووه كه خۆرادنی سێ ده‌نكه خورما كاریگه‌رییه‌كی باش دروست ده‌كات له‌سه‌ر چالاكبوونی خانه‌كانی به‌رگری جه‌سته بۆ زیادكردنی به‌رگرییان له دژی ماده بێگانه‌كان كه دێنه ناو جه‌سته، به‌گوێره‌ی پزیشكان كه ده‌ڵێن رۆژانه خواردنی سێ ده‌نكه خورما ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه:
*له نه‌خۆشی دڵ به‌دوورت ده‌گرێت: یه‌كێك له سووده گرینگه‌كانی خورما ئه‌وه‌یه كه دڵ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی، ئه‌مه‌یش به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلسترۆڵی خراپ له‌ناو لووله‌كانی خوێندا و گۆڕینی بۆ كۆلسترۆڵی باش، ئه‌م زیادبوونی كۆلسترۆڵه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و ته‌قینی لووله‌كانی خوێن یان زۆربه‌ی كاته‌كان ده‌بێته هۆی تووشبوونی كه‌سه‌كه به جه‌ڵته‌ی دڵ.
*به‌هێزبوونی به‌رگری جه‌سته و پاراستنی ته‌ندروستی ئێسك: وه‌ك پزیشكان ده‌ڵێن خواردنی سێ ده‌نكه خورما له رۆژێكدا ڕێژه‌ی ڤیتامین E و دژه ئۆكسانه‌كان له جه‌سته‌دا زیاد ده‌كات كه ئه‌م دوو ماده‌یه‌ش یارمه‌تی خانه‌كانی به‌رگری جه‌سته ده‌ده‌ن بۆ به‌هێزبوون، جگه له‌وه‌یش خورما به سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ماده‌ی كالیسیۆم داده‌نرێت كه ئه‌م ماده‌یه ئێسك به‌هێز ده‌كات و خانه‌كانی ناو ئێسك ده‌پارێزێت.