پیاوێكی به‌ریتانی بۆ ئه‌وه‌ی ناوی بچێته كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌یییه‌كان، گه‌وره‌ترین شه‌شپاڵووی ڕۆبیكی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا چاك كرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یل له نوێترین ڤیدیۆی ڕۆژه‌كه‌یدا، ڤیدیۆی پیاوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه شه‌شپاڵوویه‌كی ڕۆبیك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا چاك ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كێك له جیاوازترین و براوه‌ترین كه‌سایه‌تییه‌كانی دنیا له كتێبی گینسدا بناسرێت.
ئه‌م پیاوه شه‌شپاڵووی ڕۆبیكێكی چاك كرده‌وه كه كێشه‌كه‌ی 99 كیلۆگرام ده‌بوو، درێژییه‌كه‌ی 157 سانتیمه‌تر، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 156 سه‌عاتی پێ چوو تا به ته‌واوی چاكی كرده‌وه، دواتر ناوی له كتێبی گینسدا پاڵێورا.
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی كه له ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یل دانراوه، تا ئێسته زیاتر له پێنج هه‌زار و 900 جار لایك كراوه، دوو هه‌زار و 400 جاری تریش بڵاو كراوه‌ته‌وه، جگه له‌مانه‌ش به چه‌ندان جۆری جیاواز كۆمێنت و پێشبینی خه‌ڵكی بۆ هاتووه.