دوای 24 سەعات لە خواردنی سیر چی بەسەر جەستەت دێ؟

:: PM:03:23:17/03/2018 ‌

بەكارهێنانی سیر زۆر سوودی تەندروستی بە لەش دەگەیەنێت و سەوزەیەكی زۆر گرنگە چارەسەری چەندان نەخۆشی دەكات، پزیشكان دووپات لەوە دەكەنەوە، خواردنی شەش دانە سیر لە ڕۆژێكدا كاریگەری زۆر گرنگ بەسەر جەستەی مرۆڤ دروست دەكات و بە تەواوی تەندروستیتان باشتر دەكات.
چەندان پێكهاتەی چالاك لەسیردا هەیە وەكو ئالیسین كە بەرپرسە لە كوشتنی بەكتریای زیان بەخش و بە دژەبەكتریای سیر ناسراوە، جیا لەوە سیر ڕێگری لەمەینی خوێن دەكات و دژی شێرپەنجە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنە، تایبەتمەندی دژە میكرۆبی هەیە لەگەڵ كاریگەری دژە ئۆكسید.

ئەوەی گرنگە لێرەدا باسی بكەین ئەوەیە لەدوای 24 كاتمێر لە خواردنی سیر چی لەلەشدا روودەدات، سیر چەندان سەدەیە لە چارەسەركردنی نەخۆشیدا بەكاردەهێنرێت و لە دروستكردنی دەرماندا سوودی لێ وەردەگیردرێت.

كاریگەریەكانی خواردنی سیر لەماوەی ئەو 24 سەعات باس دەكەین كە چی لە لەش دەكات و چ سوودێكی هەیە.

سەعاتی یەكەم: ئالیسین دەچێتە لەشەوە بۆ ناو كۆئەندامی هەرس و بەدرێژای لەش.

دوو تا چوار سەعات دوای خواردنی، سیر دەستدەكات بە لەناوبردنی خانەی شێرپەنجەیی، پەیمانگەی شێرپەنجەی نەتەوەیی ئەمەریكا ڕایگەیاندووە، بەهۆی بوونی تایبەتمەندی دژە بەكتریاوە سیر ڕێگە لە نەخۆی شێرپەنجە دەگرێت، چونكە ماددەی كانسر كاوسینگ دروست دەكات كە ڕێگە لە زیادبوونی خانەی شێرپەنجەی دەگرێت  DNA چاك دەكاتەوە .

لە دوای 6 تا 10 سەعات، سیر خانەكان ڕێك دەخاتەوە و خۆراكی پێویستیان بۆ دابین دەكات، بە وردیش كار لەسەر مێشك دەكات، هەرچی خانەیی شێرپەنجەیی لە مێشك بوونی هەبێ لەناوی دەبات.

لەدوای 10تا 24 سەعات لە بەكارهێنانی سیر، لەش دەست دەكات بە نزمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵی خراپ، بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش دابین كردنی وزەی لەش و بەهێزبوونی ئێسك.



وشە - ئاوات ئازاد