میدیاكانی سووریا بڵاویان كرده‌وه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكى ئاماده‌كردنى هێزه‌كانى سوپاى ئازادى سووریایه بۆ ئه‌وه‌ى جه‌نگێك له‌دژى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ 18ى ئادار/مارس له كاتى داگیركردنى عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه‌كانى توركیا و هێزه‌كانى سوپاى ئازادى سووریا، كه ئه‌وه‌یان هێزێكى ئیسلامى توندڕه‌وه، ماڵپه‌ڕی "عنب بلدی" بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى هێزه‌كانى سووریاى ئازاده بۆ ئه‌نجامدانى جه‌نگێكى نوێ له‌سه‌ر خاكى سووریا.
سایته‌كه كه له هێزه‌كانى سوپاى ئازادى سووریا نزیكه نووسیویه‌تى، هێزه‌كانى سوپاى ئازاد ده‌ستیان به‌هێرشێك كردووه له ناوچه‌ى قه‌له‌موون، هاوكات ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاریى به سوپاى ئازاد ده‌كات تا له بادیه هێرش بكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ناوچه‌ى 55 كیلۆمه‌تر له بادیه هێزه‌كانى سوپاى ئازادى تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتییان ده‌كرێت و چه‌ند سه‌عاتێكه جه‌نگیان له دژى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ده‌ست پێكردووه.
ئه‌مه‌ریكا كه پێشتر مه‌شقى به هێزه كوردییه‌كان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى هێزێكى سنوورى به‌هێز دروست بكات، ئێسته له داگیركردنى عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه بێده‌نگه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا ده‌خوازێ ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سووریاى ئازاد له بادیه فراوان بێت بۆئه‌وه‌ى بگات به سنووره‌كانى دێره‌زوور.
ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه كه گۆڕانكارییه‌كان له هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندى به‌و ململانێیه هه‌یه كه له نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكاوه له‌سه‌ر خاكى سووریا هه‌یه.